فارك ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه شه‌ڕی داعش بكات
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده‌كاری كراوه
K24 – هه‌ولێر
هێزی چه‌كداری شۆڕشگێری كۆلۆمبیا ـ فارك كه ماوه‌ی 50 ساڵه له‌گه‌ڵ سوپای كۆلۆمبیا له شه‌ڕ دایه، ده‌یانه‌وێت بێنه رۆژئاوای كوردستان و له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه دژی چه‌كدارانی داعش بجه‌نگن.
به‌پێی هه‌واڵێكی sputniknews، فه‌رمانده‌ی فارك، ئه‌لكساندرا نارینۆ رایگه‌یاند ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ڵ ـ یه‌په‌گه له رۆژئاوای كوردستان له دژی چه‌كدارانی داعش بجه‌نگن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماژه به دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كوبا كرد و رایگه‌یاند دانوستانه‌كانیان به‌رده‌وامه و به هاوكاری حكومه‌ت ده‌گه‌نه رۆژئاوای كوردستان.
نارینۆ هه‌روه‌ها گوت په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه هه‌یه.
فارك، كه كورتكراوه‌ی هێزی چه‌كداری شۆڕشگێری كۆلۆمبیایه، بزووتنه‌وه‌یه‌كی گه‌ریلاییه كه له ساڵی 1964 وه‌ك باڵی سه‌ربازی پارتی كۆمونیستی كۆلۆمبیا دامه‌زرا و هه‌ر له‌وكاته‌وه له‌گه‌ڵ سوپای كۆلۆمبیا له شه‌ڕ دایه و چه‌ندین جاریش ئاگڕبه‌ستی رایگه‌یاندووه و چه‌ندین تاكتیكی جیاوازی شه‌ڕی گه‌ریلایی و رفاندن و شێوازه‌كانی تر به‌رامبه‌ر سوپای كۆلۆمببیا به‌كار دێنێت و په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر نزیكی له‌گه‌ڵ كوبا و سه‌رۆكی كووچكردووه‌ی ڤه‌نزۆیلا هۆگۆ چاڤێز هه‌یه. گروپێكی چه‌پی توندره‌وی ماركسیستی لێنینستییه.
فارك له ساڵی 2007 رایگه‌یاند 18 هه‌زار چه‌كدار له ژن و مێرد هه‌یه. سوپای كۆلۆمبیا له ساڵی 2010 رایگه‌یاند فارك 13،800 ئه‌ندامی هه‌یه كه 50% له‌وان چه‌كدارن. له ساڵی 2013، سه‌رۆكی كۆلۆمبیا ژماره‌یان بۆ كه‌متر له 10،000 كه‌س مه‌زنده كرد.
له 23 حوزه‌یرانی 2016، فارك له هاڤانای پایته‌ختی كوبا ئاگڕبه‌ستێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆلۆمبیا جان مانۆئیل سانتۆس ئیمزاكرد كه كۆتایی به 50 ساڵ شه‌ڕی نێوان هه‌ردوو لا دێنێت و به هه‌نگاوێكی مێژوویی وه‌سفكراوه.