حه‌له‌ب.. بۆردومانى چوار نه‌خۆشخانه ده‌كرێت
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاويكرده‌وه، به هۆى بۆردومانى فڕۆكه‌كانى سوورياوه كاركردن له چوار نه‌خۆشخانه‌ى حه‌له‌ب راگيراوه.
K24 – هه‌ولێر:
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاويكرده‌وه، به هۆى بۆردومانى فڕۆكه‌كانى سوورياوه كاركردن له چوار نه‌خۆشخانه‌ى حه‌له‌ب راگيراوه.
روانگه‌كه روونيشيكردووه‌ته‌وه، سێ له‌و نه‌خۆشخانانه‌ى زيانيان به‌ركه‌وتووه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌ت بوونه و چوارهميشيان له ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌رهه‌ڵستكاران بووه له ده‌وروبه‌رى حه‌له‌بدا.
تا ئێستا له باره‌ى زيانى بۆردومانى نزيك نه‌خۆشخانه‌كان نه‌زانراوه.
له ماوه‌ى پێنج ساڵى رابردوودا گروپ و ميليشيا چه‌كدارييه‌كان و حكومه‌تى سووريا ده‌ستيان له بۆردومانى نه‌خۆشخانه و مزگه‌وت و دامه‌زراوه مه‌ده‌نييه‌كان نه‌پاراستووه.