ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی گرێبه‌ستی نێیمار له‌گه‌ڵ هیلال ئاشكرا بوو
هیلالی سعوودیه له‌گه‌ڵ نێیمار گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن و له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت، پاریس له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوون له نێیمار 100 ملیۆن یۆرۆی ده‌ستده‌كه‌وێت.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامه‌نووسی پسپۆری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان رایگه‌یاندووه هیلال له‌سه‌ر هه‌موو شتێك له‌گه‌ڵ نێیمار رێككه‌وتووه، گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ دوو ساڵ ده‌بێت، ئه‌و یاریزانه درێسی ژماره 10 ده‌پۆشێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پاریس سانجێرمان له به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوون له نێیمار 100 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت.
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئاشکرای کردووە نێیمار دا سیلڤا پێش ئەوەی گەشتی سعوودیە بکات، لە پاریس پشکنینە پزیشکییەکانی بۆ کرا و لە چەند کاتژمێری داهاتووشدا هیلال بەفەرمی گواستنەوەی نێیمار رادەگەیەنێت.
بەپێی سەرچاوەکان گرێبەستەکەی نێیمار لە دوو وەرزدا 160 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.
نێیمار دا سیلڤای ته‌مه‌ن 31 ساڵ، له یانه‌ی سانتۆس ده‌ستی به یاریكردن كردووه، پاشان له 2013 له ده‌رگه‌ی بارسێلۆنا روویكرده خوله‌كانی ئه‌ورووپا، له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه نازناوێكی چامپیۆنزلیگ و 3 نازناوی لالیگای برده‌وه، دواتر له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به 222 ملیۆن یۆرۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه و په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كرد و پێنج وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك نازناوی خولی فه‌ره‌نسای به‌ده‌ستهێنا.
نێیمار لە وەرزی رابردوو 28 یاریی بۆ پاریس سانجێرمان کرد و 16 گۆڵی تۆمار کرد لەگەڵ تۆمارکردنی 16 ئەسیست.