ئه‌مڕۆ بازاری گواستنه‌وه‌ی هاوینه رۆژێكی گه‌رم و گوڕی تێپه‌ڕ كرد
رۆژانە لە کوردستان24 نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بەگوێرەی ئاژانس و ماڵپەڕ و رۆژنامەکانی جیهان رووماڵ دەکەین، سات بە سات نوێترین دەنگۆیەکانتان بۆ دەگوازینەوە.
* ماركۆ ئارناتۆڤیچ هێرشبه‌ری نه‌مسایی یانه‌ی بۆلۆنیا په‌یوه‌ندی به ئینته‌ر میلان كرد، ئه‌م یاریزانه ته‌مه‌ن 34 ساڵه له به‌رامبه‌ر 10 ملیۆن یۆرۆ دوای 13 ساڵ سه‌رله‌نوێ گه‌ڕایه‌وه ئینته‌ر میلان – فابریزیۆ رۆمانۆ
* لیناردۆ پارادێس ناوه‌راستكاری ئارجێنتینا پێش ئه‌وه‌ی له هاوینی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان كۆتایی بێت ده‌یه‌وێت یانه‌كه جێبهێڵێت و له‌سه‌ر داوای خۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی رۆما بكات. پارادێس به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه ناگه‌ڕێته‌وه پاریس ده‌یه‌وێت هه‌ر له ئیتاڵیا بمێنێته‌وه، به‌وپێیه‌ی وه‌رزی رابردووش به‌شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ یوڤێنتۆس كرد – فابریزیۆ رۆمانۆ
* ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاند له‌گه‌ڵ کیپا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و بۆ وەرزێک گرێبەستی لەگەڵ یانەکەیان واژۆ کرد و لەم وەرزە پارێزگاری لە گۆڵی ریاڵ مەدرید دەکات و دەبێتە شوێنگرەوەی تیبۆ کۆرتوا دوای ئەوەی ئەم گۆڵپارێزە تووشی پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆی بوو – پێگه‌ی ریال مه‌درید
* نێیمار دا سیلڤا پێش ئەوەی گەشتی سعوودیە بکات، لە پاریس پشکنینە پزیشکییەکانی بۆ کرا و لە چەند کاتژمێری داهاتووشدا هیلال بەفەرمی گواستنەوەی نێیمار رادەگەیەنێت. بەپێی سەرچاوەکان گرێبەستەکەی نێیمار لەگەڵ هیلال بۆ دوو ساڵ دەبێت و لە دوو وەرزدا 160 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، لە هەمان کاتدا پاریس سانجێرمان لە فرۆشتنی نێیمار 80 ملیۆن یۆرۆی دەست دەکەوێت – فابریزیۆ رۆمانۆ
* وێستهام یونایتد ناوەڕاستکاری 28 ساڵه‌ی یانەی ساوسامتنی گواسته‌وه، ئەم یاریزانە لە مێژوویدا 410 یاریی لەگەڵ ساوسامتن ئەنجامداوە، به‌ڵام وه‌رزی رابردوو یانه‌كه‌ی بۆ خولی پله‌یه‌كی ئینگلیزی دابه‌زی. نرخی ئه‌م یاریزانه دەگاتە 30 ملیۆن پاوەند و گرێبەستەکەش بۆ چوار ساڵ دەبێت – ده‌یلی مه‌یل
* چامبەرلەین دوای ساڵانێک یاریکردن لە ریزەکانی ساوسامتن و ئارسێناڵ و لیڤەرپوول، به فه‌رمی روویكرده یانه‌ی بێشكتاشی توركیا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته یەکەمین تاقیکردنەوەی لە دەرەوەی ئینگلتەرا، ئەم یاریزانە لە سەرجەم خول و پاڵەوانیەتیەکان 145 یاریی کردووە لەگەڵ 18 گۆڵ و 15 ئەسیست – فابریزی رۆمانۆ
* مۆیسێس کایسیدۆ یاریزانی ئیكوادۆری یانه‌ی برایتۆن په‌یوه‌ندی به چێڵسی ئینگلیزییه‌وه كرد ده‌بێته گرانبەهاترین گرێبەستی مێژووی بەریتانیا، به‌وپێیه‌ی گرێبەستی كاسیدۆ له‌گه‌ڵ چێڵسی دەگاتە 115 ملیۆن پاوەندە و تاکو ساڵی 2031 په‌یوه‌ست ده‌بێت به گرێبه‌ستی یانه له‌نده‌نییه‌كه. کایسیدۆ پێش ئینزۆ فێرناندێز دەکەوێتەوە کە گرێبەستی ئەم یاریزانە 106 ملیۆن پاوەندە و لەدوای ئەمیش دیکلان رایس دێت کە بە 105 ملیۆن پاوەند رووی لە ئارسێناڵ کرد – سكای سپۆرتس