هیلالی سعوودیه نێیمار ده‌كاته ملیاردێر
له كۆتایی نێیمار دا سێلڤا پاریس سانجێرمان و ئه‌وروپا جێده‌هێڵێت و هاوشانی ده‌یان ئه‌ستێره‌ی دیكه‌ی جیهانی په‌یوه‌ندی به خولی سعوودییه‌وه ده‌كات.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان پاریس سانجێرمان به كه‌متر له 100 ملیۆن یۆرۆ رازیبووه ده‌ستبه‌رداری نێیمار دا سێلڤا بێت و ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه بۆ دواجار یانه فڕه‌نسییه‌كه جێده‌هێڵت.
به‌پێی پێگه‌ی فوت مێركاتۆ نێیمار دا سێلڤا بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هیلالی سعوودی به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 100 ملیۆن یۆرۆ واژۆ ده‌كات.
نێیمار ته‌نیا وه‌كو یاریزان په‌یوه‌ندی به خولی سعوودییه‌وه ناكات به‌ڵكو له پاڵیدا چه‌ندین دیاری و شایسته‌ی دارایی وه‌رده‌گرێت.
نێیمار دا سێلڤا هاوشێوه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ دابینده‌كرێت و له خزمه‌تی گه‌شته‌كانی دا ده‌بێت و سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كانیش له‌سه‌ر یانه‌ی هیلال هه‌ژمار ده‌كرێت.
جگه له‌وه نێیمار هاوشێوه‌ی كریستیانۆ و جۆرجینای خۆشه‌ویستی رێگه‌ی پێدراوه له‌گه‌ڵ برۆنا بیانكاردی خۆشه‌ویستی له سعوودیه بژین ئه‌گه‌رچی ئه‌و وڵاته رێگه نادات جگه له هاوسه‌ره‌كان به‌یه‌كه‌وه بژین، به‌ڵام ئه‌و یاسایه نێیمار ناگرێته‌وه.
نێیمار ڤێلایه‌كی گه‌وره‌ی پێده‌درێت و له لایه‌ن ده‌یان خزمهتكارهوه ڤێلایهكه سه‌رپه‌شتی ده‌كرێت و ده‌خرێته خزمه‌ت یاریزانه بهرازیلییهكهوه.
به‌پێی بڕگه‌یه‌كی گرێبه‌ستی نێوان نێیمار و هیلال هێرشبه‌ره به‌رازیلییه‌كه به‌رامبه‌ر هه‌ر بردنه‌وه‌یه‌كی هیلال 80 هه‌زار یۆرۆ وه‌رده‌گرێت.
جگه له‌وانه‌ش نێیمار ده‌بێت به باڵوێزی وڵاتی سعوودیه و به‌رامبه‌ر هه‌ر پۆستێكی له سۆشیال میدیا كه ئاماژه بێت بۆ وڵاتی سعوودیه ئه‌وا نێیمار نیو ملیۆن دۆلار ده‌چێته سه‌ر هه‌ژماری بانكییه‌كه‌ی.
به‌پێی رۆژنامه‌كان نێیمار له ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌بێت به ملیاردێر ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌پێی شایسته داراییه‌كان و خه‌ڵاته‌كانی سعوودیه بێت نێیمار ساڵانه 400 بۆ 500 ملیۆن یۆرۆ قازانج ده‌كات.