وەزارەتی پەروەردە: یەکەکانی سەرپەرشتیکردنی ئامادەیی و پیشەیی لەگەڵ بنەڕەتی و باخچەی منداڵان یەک دەخرێتەوە

وەزارەتی پەروەردە
وەزارەتی پەروەردە

K24 - هەولێر

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لەراگەیەندراوێکدا یەکخستنەوەی یەکەکانی سەرپەرشتیکردنی ئامادەیی و پیشەیی لەگەڵ یەکەکانی سەرپەرشتیکردنی بنەڕەتی و باخچەی منداڵان راگەیاند.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەنوسراوێکدا رایگەیاند، دوای بەیانی وزاریمان بە ژمارە(14030 لە 26/8/2023) لەبەر رۆشنایی بونیادنانی تواناکان بۆ بەرژەوەندی گشتی بڕیارماندا، بەیەکخستنەوەی یەکەکانی سەرپەرشتیکردنی ئامادەیی و پیشەیی لەگەڵ یەکەکانی سەرپەرشتیکردنی بنەڕەتی و باخچەی منداڵان، بەناوی یەکەی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی قەزاکان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان جگە لە کەرکووک.

هەر لە نوسراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، گواستنەوەی سەرپەرشتیارانی پسپۆڕی ئامادەیی بۆ یەکەکانی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی قەزاکان بە پێی شوێنی نیشتەجێ بوونیان، هەروەها گواستنەوەی دۆسییە و لیستی دوا مووچەی سەرجەم سەرپەرشتیارانی پسپۆڕی ئامادەیی بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەیی قەزاکان بەپێی پەیوەنداری.

لەکۆتاییشدا هاتووە، پێویستە بەڕێوەبەرایەتی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لەماوەی 10 رۆژدا کارەکان ئەنجامبدەن

 

نوسراوەکەی وەزارەتی پەروەردە
نوسراوەکەی وەزارەتی پەروەردە