هێمن هەورامی: سەرۆک بارزانی بەردەوام جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەکاتەوە

هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

K24 – هەولێر:

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، سه‌رۆك بارزانی به‌رده‌وام جه‌خت له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ده‌كاته‌وه‌ و هانی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌دات هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی دیاریكراودا بكرێت، هاوکات گوتیشی: سه‌رۆك بارزانی له‌ دهۆك له‌گه‌ڵ كادیر و رێكخستنه‌كانی پارتی كۆبووه‌ته‌وه‌ و هاوكات له‌ نزیكه‌وه‌ گوێی له‌ داواكاریی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ گرتووه‌.

هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ دەڤەری بادینان، پارێزگای دهۆک، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، قەزای ئامێدی و ئاکرێ بۆ ئەوەیە تا لە نزیکەوە گوێبیستی بیروبۆچوونی خەڵکی ناوچەکە و چین و توێژە جیاوزەکان بێت.

هاوکات راشیگەیاند، لە هەموو کۆبوونەوە و دیدارەکانی جەنابی دەفەرمووێت، "کە من دەمەوێت کەمتر قسە بکەم و زیاتر گوێم لە ئێوە بێت، ئەمەش لە چوارچێوەی تەواوی بایەخی سەرۆک بارزانییە بۆڕای هاووڵاتییان، چونکە جەنبیان هەمیشە پێمان دەڵێت، کە لە خزمەتی هاووڵاتییان دابین و راستەوخۆ پەیوەندیمان لەگەڵ هاووڵاتییانی خۆمان هەبێت و کادیرەکانمان نزیکی هاووڵاتییان بن و خزمەتکاری هاووڵاتییان بن".

ئاماژەی بەوەشدا، پەیوەندی سەرۆک بارزانی لەگەڵ هاووڵاتییانی کوردستان بوونی کەناڵی پەیوەندییە لەنێوان جانبیان و هاووڵاتییانی کوردستان، هیچ پەیوەندی بە هەڵبژاردن نییە، ئەم بابەتانەش دوای هەڵبژاردنیش بەردەوام دەبێت، ئەنجامدانی هەڵبژاردنیش یەکێکە لەو ئەرکانەی کە سەرۆک بارزانی هەمیشە جەختی لەسەر دەکاتەوە بۆ ئەوەی رەوایەتی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوێ بکرێتەوە و هانی هەموو لایەک بدات هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت: ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان، زیاتر مەبەستی بوو بزانیێت لە دوای کۆنگرەی 14ـی پارتییەوە هەڵسەگاندێک بۆ ئەدای حزب لە رووی رێکخستنەوە لەرووی مامەڵەی کادیرانی ئێمەوە کە چۆن سەیری گۆڕانکارییەکان دەکەن.

ئێوارەی رۆژی شەممە (19ـی ئابی 2023) لە شاری دهۆك، سەرۆك بارزانی لەگەڵ رێكخستنە حزبییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دەڤەری بادینان کۆبووەوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا كە بە مەبەستی راگۆڕینەوە لەمەڕ كێشەكانی هاووڵاتییان و ئاگاداربوون لە رەوشی رێكخستنە حزبییەكان و بەدواداچوونی ئەنجامەكانی كۆنگرەی 14ی پارتی رێكخرابوو، سەرۆك بارزانی گوتەیەكی پێشكەشی ئامادەبووان كرد.

بارەگای بارزانی بڵاویکردووەتەوە، لە گوتەكەیدا سەرۆك بارزانی تیشكی خستەسەر بارودۆخی حزب و بڕیارەكانی كۆنگرەی 14ی پارتی و هەورەها بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و كۆسپەكان لە قۆناغی ئێستا و داهاتوو.

سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بەوەی كە لە بابەتی هەڵبژاردندا پارتی هەر لەدوای راپەڕین دەستپێشخەر بووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و گواستنەوە لە شەرعیەتی شۆڕشگێڕی بۆ شەرعیەتی دەستووری، جەختیشی لەوە كردەوە كە پێویستە بەرەو هەڵبژاردن بچین و دەبێ پارتی متمانەی گەل بپارێزێت.