شاندێکی وڵاتانی ئەفریقا سەردانی نەیجەریانکرد و لەگەڵ کودەتاچییەکان کۆبوونەوە

K24 – هەولێر:
عەبدولسەلام ئەبوبەکر، سەرۆکی شاندی کۆمەڵەی ئابووری وڵاتانی رۆژئاوای ئەفریقا ناوسراو بە ئیکۆواس راگەیاند، سەردانی نیامی پایتەختی نایجەری کردووە و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی دەستنیشابکراوی لەلایەن هێزی سەربازی ئەو وڵاتە پێشوازییان لێکراوە و لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایش ئەو وڵاتە کۆبوونەوە.
دەشێڵێت، کۆبوونەوەکان ئەرێنی بوونە و بڕوایان وایە کۆبوونەوەکان دەبنە رێگە چارەیەک بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان و چارەسەرکردنی قەیرانەکە.
سەرۆکی شاندی ئیکۆواس ئاشکراشی دەکات، شاندەکە چاوی بە محمد بازووم، سەرۆکی دەستبەسەرکراوی ئەو وڵاتە لە کۆشکەکەیدا کەوتووە و شاندەکەی لە بارەی ئەو سەختییانەی رووبەرووی بوونەتەوە ئاگادارکردووەتەوە و ئەوانیش پەیامەکەی سەرۆکی نەیجەر بە سەرکردایەتی وڵاتەکانیان دەگەیێنن.
رۆژی 27 – 7 – 2023 سوپای نهیجهر دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرت، لایەنگرانی کودەتا لە نیامی پایتهخت و دۆسۆ رژانه سهر شهقامهكان و سهرۆككۆماری نهیجهر محەممەد بازوم لهسهر كار لادرا.