لەبارەی ئەو خێزانەی لە هەولێر لەسەر شەقام دەژین روونکردنەوە دەدرێت

K24 – هەولێر
دوای ئەوەی وێنەی خێزانێک لە سۆشیال میدیا بڵاوکرایەوە، کە لە هەولێر لەسەر شەقام دەژین، نووسینگەی پارێزگاری هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا زانیاری لەبارەی ئەو خێزانە دەخاتەڕوو.
نووسینگه‌ی تایبه‌تی پارێزگاری هه‌ولێر لە روونیکردنەوەیەکدا نووسیویەتی: "له‌باره‌ی وێنه‌ی ئه‌و خێزانه‌ی كه له سۆشیال میدیا بڵاوبووه‌ته‌وه و گوایه خه‌ڵكی هه‌ولێرن و خاوه‌نی خانوو به‌هۆی نه‌دانی كرێ ده‌ریکردون و له‌سه‌ر شه‌قامن، دوای به‌دواداچوونمان ده‌ركه‌وت ئه‌و خێزانه خەڵکی تەلەعفەری لای مووسڵن پیاوەکە و ژنەکەش کەمێک لە رووی جەستەیی تەواو نیین".
نووسینگەی ئومێد خۆشناو، راشیگەیاندووە: "لە زستانی ئەمساڵ ئێمە سێ مانگ کرێی خانوومان بۆ داون لە مانگی یه‌ك تاکو مانگی چوار لە داره‌توو خانوومان بۆ بە کرێ گرتبوون".