دیوانی چاودێری دارایی: کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت هۆکاری پسبوونی هەوای عێراقن
دەرهێنانی نەوت بووەتە هۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە لە بەسرە
K24 - هەولێر
دیوانی چاودێری دارایی پەنجەی تۆمەتی ئاراستەی ئەوانە کرد کە کاری دەرهێنانی نەوت دەکەن، ئاماژەی بەوەشکرد، دەرهێنانی نەوت بووەتە هۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە لە بەسرە و پارێزگاکانی دیکە، چونکە گەورەترین پیسکەری هەوایە، کە عێراق ئێستا لە پلەی دەیەم دێت لە لیستی وڵاتانی هەوای پیس لە جیهاندا.
رۆژنامەی سەباحی فەرمی عێراقی، راپۆرتێکی دیوانی چاودێری دارایی لەسەر هەڵسەنگاندنی ئەدای تایبەتمەند لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا بڵاوکردەوە، کە پەیوەندی بە چالاکییەکانی وەزارەت و دەستە و کۆمپانیا نەوتییەکانەوە هەیە، هەروەها بەدواداچوون بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە کردووە، کە لە ئەنجامی سووتان و دەردانی غاز لەکاتی دەرهێنانی نەوت و غاز لەو کێڵگە نەوتییانەی دەکەونە سنووری پارێزگای بەسرە.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، "دەرهێنانی نەوت پیسکەرە ژینگەییەکان فڕێدەدەن بۆ هەوا کە لە ئەنجامی سوتاندنی ئەو گازەی پەیوەستە بە سووتەمەنی دەرهێنراوەوە، بەو پێیەی کۆمپانیای نەوتی بەسرە و کۆمپانیا بیانییەکان کە کێڵگەکانی پارێزگاکە بەڕێوەدەبەن لەسەدا 54,52,53% سووتاندووە".
لە غازی پەیوەندیدار بۆ ساڵانی 2019 و 2020 و2021، ئەوەی کە ماددە کیمیاییە مەترسیدارەکان دەردەچن بۆ هەوا کە پەیوەندییان بە زیادبوونی نەخۆشی شێرپەنجەوە هەیە، بەتایبەتی لە سەنتەری پارێزگاکە، کە ژمارەی توشبووان لە هەر 100 هەزارکەسێک 76.3 کەس بووە لەساڵی 2020دا.
لە راپۆرتەکەدا ئەوەشهاتووە، لەدواین توێژینەوەدا کە لەساڵی 2021 دا، کە لەلایەن زانکۆی میسانەوە ئەنجامدراوە دەڵێت: رێژەی توشبووانی شێرپەنجە لە ناحیەی زوبەیر، ئەلقورنە، زیاترە، چونکە کاریگەری پیسبوونی هەوا بە هایدرۆکاربۆنەکان و میتان بووەتە هۆی نەخۆشیەکە بەتایبەتی شێرپەنجەی سییەکان و میزڵدان.
بەڕێوەبەری ژینگەی بەسرە، کەریم عەبد رەخیس، بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند: "کەلێنێکی گەورە لە مەرجەکانی گرێبەستی کۆمپانیای نەوتی بەسرە و کۆمپانیا بیانییەکانی مۆڵەتدان هەیە".
ئاماژە بەوەشکراوە، کە چڕیی هایدرۆکاربۆنە نا میتانییەکان، پەیوەندییەکی نزیکیان بە نەخۆشییە شێرپەنجەییەکانەوە هەیە، لە هەموو خاڵەکانی چاودێریکردن لە کێڵگە نەوتییەکانی بەسرە زیادیکردووە، کە سنوورە رێگەپێدراوەکانی تێپەڕاندووە.
جگە لەوەش سەرجەم وێستگەکانی چاودێریکردنی کوالیتی هەوا و ئامێرەکانی پێوانەکردنی پیسکەری هەوای سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی بەسرە، لە ساڵی 2019ەوە بڕی 17 وێستگە و 7 ئامێری دیکە لە ساڵی 2013ەوە وەستاون، کە کاریگەری نەرێنی لەسەر دەستنیشانکردنی پیسبوونی ژینگەیی هەبووە.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، "ئەو وردبینییە مەیدانییە ئاشکرای کردووە، ژمارەیەک خانوو سنوورە قەدەغەکراوەکانیان لە هەندێک کێڵگە تێپەڕاندووە، وەک کێڵگەی نەهران بن عومەر، کە لە ساڵی 1975ەوە لە ئەنجامی فراوانبوونی ژمارەی دانیشتوان لە ناوچەکانی دەوروبەری سەر بە کێڵگەکە کاردەکات. هەروەها ئاماژە بە نەبوونی پابەندبوونی کۆمپانیای نەوتی بەسرە و کۆمپانیا بیانییەکانی کارپێکردنەوە دەکات و سیستەمەکان بۆ چاودێریکردن و چارەسەرکردنی پیسبوون بە نوێترین تەکنەلۆژیا بۆ کەمکردنەوەی دەردانی ئەو گازەی کە هەوا پیس دەکەن، چونکە هیچ یەکەیەکی چارەسەرکردنی یەکگرتوو نییە بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی کە لە ئەنجامی سووتاندنی غازی پەیوەندیدارەوە دێتە ئاراوە.
راشیگەیاند، لە کاتێکدا دەتوانرێت لە بەرهەمهێنانی غازدا وەبەرهێنان لە کارەبادا بکرێت یان لە پیشەسازییەکانی پترۆکیمیاییدا، وەک لە کێڵگە نەوتییەکان، کە تێیدا وەبەرهێنان لە %80 و %70ی غازی پەیوەندیدار وهەناردەکردن بۆ کۆمپانیای غازی بەسر دەکرێت.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە پیسبوونی ژینگە بۆ ئەنجومەنی وەزیران کراوە بەهۆی پابەندنەبوونی کۆمپانیای نەوتی بەسرە و کۆمپانیا بیانییەکان، بە بڕگەکانی مادەکانی (9 و 21)ی یاسای پاراستن و باشترکردنی ژینگە، بۆ ئەوەی کار لەسەر وەبەرهێنانی ئەو غازەی پەیوەندیدارە بۆ وەستاندنی سووتاندن و سوودمەندبوون لە گەڕانەوەی ئابووری و کەمکردنەوەی ئەو پیسبوونەی کە لێی دروست دەبێت،
هەروەها پابەندکردنی کۆمپانیای نەوتی بەسرە و کۆمپانیاکان بەپێی مەرجەکانی گرێبەستی خزمەتگوزاری نەوت، بەڕێوەبەرانی بیانی کێڵگەکان بە مۆدێرن و ئامێری کارا تەیار دەکرێن، لەگەڵ ئەرکی بەڕێوەبەری بیانی بۆ دابینکردنی چارەسەری کەمکردنەوەی پیسبوون و بەکارهێنانی سیستەمی سکیمکردن بەپێی مەرجەکانی گرێبەستی خزمەتگوزارییەکە.
لە راپۆرتەکەدا دەشڵێت: "عێراق لەنێو ئەو 10 وڵاتەیە کە زۆرترین پیسبوونی هەوایان هەیە، لەئەنجامی دەردانی پیسکەرە گازییەکان کە لە ئەنجامی کارکردنی کێڵگە نەوتییەکانەوە دروست دەبێت، هەروەها لە ئەنجامدا کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر تەندروستی کۆمەڵگە دروست دەبێت، وەک لە ڕاپۆرتەکاندا هاتووە".
ئەنجومەنی شێرپەنجەی عێراق ساڵانە زیادبوونی بەردەوامی تووشبوون بە نەخۆشییە شێرپەنجەییەکانی تۆمارکردووە، بەو پێیەی لە 73.3 تووشبوون لە ساڵی 2015 بۆ 81.34 لە ساڵی 2019 بۆ هەر 100 هەزار دانیشتووێک بەرزبووەتەوە.