پێنج چه‌كداری داعش له پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستگیركران
K24 – هەولێر:
ئاژانسی هه‌واڵگری عێراقی ئاشكرای ده‌كات، پێنج چه‌كداری داعش له پارێزگای نه‌ینه‌وا كه سه‌ر به ویلایه‌تی نه‌ینه‌وای ئه‌و گرووپه بوون، ده‌ستگیركران.
ئه‌و ئاژانسه روونیكرده‌وه، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 21ـی ئابی 2023)، به پشتبه‌ستن به زانیاری هاووڵاتییان، تیمێكی تایبه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆری سه‌ر به هه‌واڵگری عێراق، له‌میانه‌ی چالاكییه‌كدا، پێنج چه‌كداری داعشیان له پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستگیركرد.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، هه‌ر پێنج چه‌كداری داعش دانیان به‌وه داناوه كه سه‌ر به‌و گرووپه تیرۆریستییه‌ن و پاره له‌به‌رامبه‌ر پابه‌ندییه‌كان وه‌رده‌گرن، دوای وه‌رگرتنی زانیاری، راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، پۆلیسی عێراق بڵاویكرده‌وه، دوو داواكاری دیكه به تۆمه‌تی تیرۆر له ناوچه‌ی عامرییه‌ی به‌غدا ده‌ستگیركران و راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداركران.
لەدوای ئازادكردنی عێراق لە 2003دا لەلایەن هێزەکانی ئەمه‌ریکا و هاوپەیمانانیەوە، ئەبو موسعەب زەرقاوی رێکخراوی ئەلقاعیدەی لە عێراق راگه‌یاند، ئەلقاعیدە له عێراق، به‌تایبه‌ت ناوچە شیعەنشینەکاندا هێرشی ئەنجامدەدا، بەهیوای ئەوەی کە پێکدادانی تایفیی لەعێراقدا سه‌رهه‌ڵبدات.
ساڵێک بەرلە دروستکردنی ئەو رێکخراوە، زەرقاوی لەگەڵ هەزاران چەکدار و خۆبەخشی توندڕەودا بۆ عێراق هات، بەمەبەستی ئەوەی لەدژی ئەمه‌ریکی و بەریتانییەکان و هێزەکانی دیکەی هاوپەیمانی ئەو دوو وڵاتە، بجەنگێت.
زه‌رقاوی بووە کەسێکی ناسراو لەسەر ئاستی جیهان، دوای ئەوەی کۆڵن پاوڵ، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمه‌ریکا، لە گوتارێکدا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ساڵی 2003، ناوی هێنا.
لە 7ـی حوزەیراندا، زەرقاوی لە هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی ئەمه‌ریکادا کوژرا، ئەبو ئەیوب ئه‌لمه‌سڕی جێگەی گرتەوە. مه‌سڕی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراقی دروستکرد، و ئەبو عومەر ئەلبەغدادی وەکو سەرکردەی نوێی ئەو رێکخراوە دەستنیشانکرد.
له نیسانی 2010 ئەبو عومەر ئەلبەغدادی و مەسڕی لەهێرشێکی هاوبەشی هێزەکانی ئەمه‌ریکا و عێراقدا کوژران و ئەبوبەکر ئەلبەغدادی بووە سەرۆکی نوێی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق.
له نیسانی 2013 بەغدادی رایگەیاند، گروپەکەی بۆ دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام(داعش) گۆڕیوە، ئەوەش لەدوای ئەوە هات کە جەبهەتولنوسرەی لەخۆگرت، کە بە بەرەی نوسرە ناسرابوو و سەربە ئه‌لقاعیدە بوون.
له کانوونی یەکەمی 2014 داعش کۆنترۆڵی رەقەی سووریای کرد و وەکو پایتەختی دەوڵەتەکەی رایگەیاند.
له شوباتی 2014 ئەلقاعیدە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ داعش پچڕاند، لەدوای ئەوەی پێکدادانی ناوخۆیی لەنێوان بەرەی نوسرە و داعش روویدا.
له حوزەیرانی 2014 لەیەکێک لە هێرشە گەورەکانی داعشدا، ئەو رێکخراوە کۆنترۆڵی مووسڵ و تکریتی کرد.