ئەرسەلان هەورامی بەدوای نازدارەکەیدا دەگەڕێت
K24 – هەولێر:
ئەرسەلان هەورامی، هونەرمەندی گۆرانیبێژ خەریکی تۆمارکردنی گۆرانییەکی نوێیە بە ناوی "نازدار و نازدار"، کە ئاوازی گۆرانییەکە فۆلکلۆرە و یەکێکە لە بەرهەمە رەسەنەکان.
لە هەورامانەوە "ئەرسەلان هەورامی" نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی دەگەیەنێتە کوردستان24 و ئاشکرای دەکات، کە ئێستا خەریکە تۆمارکردنی گۆرانییەکی نوێیە بە ناوی "نازدار و نازدار"، کە لە ساڵانی هەشتاکان بە دەنگی هونەرمەندی کۆچکردوو "شێرزاد عەبدولڕەحمان"گوتراوە و ئاوازی فۆلکۆرە و یەکێکە لە بەرهەمە رەسەنەکان.
ئەرسەلان هەورامی دەڵێت: لە منداڵیەوە عاشق بووم بە گۆرانیی "نازدار"، کە لە نێو ئاوایی و ناوچەی هەوراماندا ببوو بە گۆرانییەکی باو و خەڵکی ئەو دەڤەرە ئێستاش لە هزریان دەرنەچووە و لای ئێمە هەمیشە زیندووە، بۆیە لەگەڵ ستافێکی هونەری بڕیارماندا بە تۆمارکردنی ئەو گۆرانیە، بەڵام بە ستایلێکی نوێ و دەستکاریکردنی میوزیکەکەی و دەبێتە نوێترین بەرهەمی من لەمساڵدا، پاشان بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوی دەکەمەوە.