وشکەساڵی بووەتە هەڕەشە لەسەر شوێنە گەشتیارییەکانی عێراق
K24 - هەولێر:
شه‌پۆلی وشكه‌ساڵی به‌هێز هه‌ڕه‌شه‌ی سڕینه‌وه له یه‌كێك له گه‌وره‌ترین شوێنه گهشتیاریهیكانی عێراق ده‌كات و ده‌ریاچه‌ی ده‌ستكردی حه‌بانییه رووبه‌ڕووی له‌ناوچوون ده‌كاته‌وه و تا ئێستا 80%ی ئاوه‌كه‌ی به‌وهۆیه‌وه له‌ده‌ستداوه.
خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری ده‌ریاچه‌ی دەستکردی حەبانییە و گه‌شتیارانیش ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیش له هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی ده‌سته‌وه‌ستان بن، پێشبینی ده‌كرێت چیرۆكه ده‌ریاچه‌كانی عێراق ببن به‌شێك له لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو.
سوداع زێد، به‌رپرسی راگه‌یاندنی ده‌ریاچه‌ی حه‌بانییه لەوبارەیەوە گوتی: دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه ده‌ستكرده‌كانی گه‌شتیاری له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه پۆلێن ده‌كرا، ئێستا حه‌بانییه له كه‌ناری له‌ناوچوونه و ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، له‌وانه‌یه ببێت به به‌شێك له رابردوو.
ئاماژەی بەوەشدا، له دیوی دیكه‌ی حه‌بانییه هه‌ردوو ناوچه‌ی عهنگور و مه‌جه‌ری لێیه، كاریگه‌رییه‌كی زۆریان له‌سه‌ره، چونكه بۆ ئاودێری پشت به ده‌ریاچه‌كه ده‌به‌ستن و كارگه‌رییه‌كی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر دروستبووه.