نەیجەر دوا مۆڵەت دەداتە باڵیۆزخانەکانی ئەمەریکا و ئەڵمانیا بۆ جێهێشتنی خاکەکەیان

بەرپرسانی کودەتاکەی نەیجەر
بەرپرسانی کودەتاکەی نەیجەر

K24 - هەولێر

وەزارەتی دەرەوەی نەیجەر داوای لە باڵیۆزی ئەمەریکا و نێجیریا کرد، لە ماوەی 48 کاتژمێردا ئەو ولاتە جێبهێڵن.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دەرەوەی نەیجەر لەراگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "دەسەڵاتدارانی تایبەتی نەیجەر داوایان کردووە باڵیۆزی ئەمەریکا، کاثلین فیتزگیبۆن و باڵیۆزی نەیجیریا، محەمەد عوسمان، لە ماوەی 48 کاتژمێردا خاکی نەیجەر بەجێبهێڵن".

لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەو بڕیارە لە پاشخانی ئەو کارانەی هەردوو وڵات دراوە کە پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی نەیجەرە.

هەر لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتی دەرەوەی نەیجەر، داوای لە باڵیۆزی ئەڵمانیا ئۆلیڤیێر شناکنبێرگی کردووە، لە ماوەی 48 کاتژمێردا خاکی نەیجەر بەجێبهێڵێت، ئەم بڕیارەش بەهۆی کردەوەکانی دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیایە کە پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی نەیجەرە.

Fly Erbil Advertisment