پەرلەمانتارێکی کوێت بۆ دادگەی فیدراڵی عێراق: سازش له‌سه‌ر گه‌ردیله‌یه‌ك له خاك و دڵۆپێك له ئاوه‌كه‌مان ناكه‌ین
K24 - هەولێر:
بڕیاری دادگەی فیدراڵی عێراق به ناده‌ستوورییبوونی رێككه‌وتنی رێكخستنه‌وه‌ی سنوورە ئاوی و وشكانییه‌كانی خوڕ عه‌بدوڵڵا له‌نێوان عێراق و كوێت، كاردانه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵاتی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوه‌یت رایده‌گه‌یه‌نێت، سازش له‌سه‌ر گه‌ردیله‌یه‌ك له خاك و دڵۆپێك له ئاوه‌كه‌یان ناكه‌ن. ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراقیش دووپاتیده‌كاته‌وه، به‌بێ ئاماده‌بوونی عێراق، پێشتر له‌نێوان ئه‌مەریكا و كوێتدا سنووره‌كه دیاریكراوه كه ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بووه.
دادگەی فیدراڵی عێراق رایگه‌یاندووه، پرۆسەی پەسەندکردنی پەیماننامە و رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان بە یاسایەک رێکدەخرێت كه دوو لەسەر سێی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق په‌سه‌ندیان كردبێت.
دوابه‌دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ئوسامه شاهیند ،ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوێت رایگه‌یاندووه، سازش له‌سه‌ر گه‌ردیله‌یه‌ك له خاك و دڵۆپێك له ئاوه‌كه‌یان ناكه‌ن و بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی عێراقیش ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه له باره‌ی خوڕ عه‌بدوڵڵا ده‌ریكردووه، هه‌روه‌ها داوای هه‌ڵوێستی توند له حكومه‌ته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
له‌ناوخۆی عێراقیش پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی ده‌كرێت، له‌و باره‌یه‌وه محه‌ممه‌د سه‌یهود، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، رژێمی عێراق بۆ مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات سازشی له خاكه‌كه‌ی له به‌نده‌ری ئوم قه‌سر و 88 باخی بۆ كوێت كردووه، پێویسته زه‌وییه‌كانی عێراق بگه‌ڕێندرێنه‌وه، ده‌شڵێت، ئه‌وه‌ی پێشتر له‌سه‌ر سنوور كراوه ته‌نیا به ئاماده‌یی ئه‌مریكا و كوێت بووه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
هاوكات ئیبراهیم سه‌كینی، له هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرایده‌كات، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ئه‌وه‌یه بڕیاره‌كانی پێشوو له ساڵی 2013 به ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مانتارانی عێراق په‌سه‌ند نه‌كراوه، كه تایبه‌ت به رێكخستنه‌وه‌ی سنووره ئاوییه‌كانی خور عه‌بدوڵڵا، بۆیه حکومەتی عێراق پابەندە بە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگە و جێبەجێکردنی بڕیارەکە کۆتایی بە نادادپەروەریی دەهێنێت.