10 ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر چوونه نێو سیاسه‌ت

له جیهانی تۆپی پێ زۆر ئه‌ستێره‌ی ناودار سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاستیان له نێو لاكێشه‌ی سه‌وزی تۆپی پێ گه‌یشته لوتكه، به‌ڵام بڕیاریاندا ئه‌زموونێكی نوێ له نێو سیاسه‌ت تاقی بكه‌نه‌وه، به‌شێكیان هاوشێوه‌ی كاروانی وه‌رزشیان، له نێو سیاسیه‌تیش سه‌ركه‌وتووبن، به‌شێكی دیكه‌شیان نه‌یانتوانی له نێو سیاسه‌ت هه‌مان ده‌ستكه‌وته وه‌رزشییه‌كانیان دووباره بكه‌نه‌وه.
لەم ڕاپۆرتەدا لیستی 10 یاریزانی گه‌وره‌ی تۆپی پێ بڵاوده‌كه‌ینه‌وه، له دوای كاروانی تۆپی پێ، راسته‌وخۆ خۆیان بۆ پۆسته سیاسییه‌كانی وڵاته‌كانیان به‌ربژێر كرد، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان گه‌یشتن به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت.
1ـ جۆرج ویا
ئه‌م پیاوه له‌گه‌ڵ ئه‌یسی میلان له ساڵی 1995 خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی بۆ باشترین یاریزانی جیهان برده‌وه، دواتر له 2003 وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند و له ساڵی 2005 دوای كۆتایی هاتن به شه‌ڕی دووه‌می نێوخۆیی لیبریا له‌سه‌ر زێدی خاكی باب و باپیرانی هاته نێو ململانێی ساسیه‌ت، به‌ڵام به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن هه‌ر زۆر دژایه‌تیان كرد و به سیاسه‌تمه‌دارێكی بێ ئه‌زموون و بێ په‌روه‌رده وه‌سفیان كرد، ته‌نانه‌ت وه‌كو گاڵته‌پێكردنێك نازناوی منداڵی لاكۆڵان و جه‌نگه‌ڵیان پێبه‌خشیبوو.
ویا هه‌ر زوو خۆی پۆستی سه‌رۆكی كۆماری لیبریا به‌ربژێر كرد، به‌ڵام لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2006دا بە ئیلین جۆنسۆن سیرلیفی خوێندکاری زانکۆی هارڤارد دۆڕا.
به‌ڵام ئەوە کۆتاییەکەی نەبوو، ویا لە ساڵی 2017 هەوڵێکی دیکەی دا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری وڵاته‌كه‌ی، ئەمجارەیان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا توانی 61%ـی دەنگەکانی وڵاته‌كه‌ی بەدەستبهێنێت و بووه سه‌رۆكی لیبریا و تا ئێستاش له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وامه.
جۆرج ویا پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی پاریس سانجێرمان، مانچێسته‌ر سیتی، چێڵسی و ئه‌یسی میلان و چه‌ندان یانه‌ی دیكه كردووه. ئێستا تیمۆسی ویای كوڕی یاریی بۆ یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا ده‌كات.

2ـ رۆماریۆ
یەکێکە لە گەورەترین ئه‌فسانه و هێرشبەرەکانی مێژووی بەڕازیل، ئه‌و له كۆتاییه‌كانی كاروانی وه‌رزشی، ژیانی تۆپی پێی خۆی بۆ ژیانی سیاسی گۆڕییه‌وه و سەرکەوتووش بوو.
رۆماریۆ نازناوی مۆندیالی 1994ـی له‌گه‌ڵ به‌رازیل برده‌وه، لە ژێر ئاڵای پارتی سۆسیالیستی بەڕازیل، هێرشبەرهكهی پێشووی یانه‌كانی ئایندهۆڤن، بارسێلۆنا و فلامینگۆ لە ساڵی 2010 وه‌كو نوێنەرانی کۆنگرەی بەڕازیل هەڵبژێردرا.
دوای مۆندیالی 2014 ڕۆماریۆ بۆ ئەنجومەنی پیرانی بەڕازیل هەڵبژێردرا و لە هەموو کاندیدەکانی دیکەی ڕیۆ دی جانیرۆ دەنگی زیاتری بەدەستهێنا. تا ئەمڕۆش لە پۆستەکەیدا ماوەتەوە، هاوكات له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2021ـه‌وه نوێنەرایەتی پارتی لیبراڵ دەکات.
3ـ جیانی ڕیڤێرا
یاریزانێکی ناوداری هێڵی ناوەڕاستی ئیتاڵیا بوو، لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی ئەو یاریزانانەیه کە زۆرترین یاریی بە درێسی ئه‌یسی میلان كردووه، دوای پاوڵۆ ماڵدینی، فرانکۆ بارێسی و ئەلیساندرۆ کۆستا کورتا، لە نێوان ساڵانی 1960 تا 1979 به‌شداریی له 658 یاریی به درێسی میلان كردووه.
جیانی ڕیڤێرا دوای وازهێنانی له یاریكردن، سەرەتا بووە جێگری سەرۆکی یانەکە، بەڵام دواتر پیشه‌كه‌ی له وه‌رزشه‌وه بۆ سیاسه‌ت گۆڕی، له ساڵی 1986 بووە پەرلەمانتاری دیموکراسی كریستیانه‌كان، دواتر وەک یاریدەدەری وەزیری بەرگری کاری کردووە، پێش ئەوەی لە ساڵی 2005 ببێتە ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا.

4ـ کاخا کاڵادزێ
بەرگریکاری پێشووی ئه‌یسی میلان و هه‌ڵبژارده‌ی جۆرجیا لە مانگی ئایاری 2012 وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند، پێش وازهێنانه‌كه‌ی ده‌ستی به‌كاری سیاسی كردبوو، له هه‌مان ساڵی وازهێنانی پەیوەندی به حیزبی پارتی خەونەکانی جۆرجیای دیموكرات كرد بوو، له هه‌مان ساڵدا له 2012 بووه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی جۆرجیا.
كاڵادزێ ته‌نیا دوو هه‌فته دوای ئه‌وه‌ی وه‌كو په‌رله‌مانتاری وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبژێردرا، هاوكات پۆستی جێگیری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری وزه‌ی پێبه‌خشرا، ئه‌وكات رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بووه‌وه، كه پێیانوابوو به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندییه بازرگانییه‌كانی ئه‌م پۆستانه‌ی پێدراوه.
كاڵادزێ كه پێشتر دوو نازناوی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ میلان بردووه‌ته‌وه ئێستا سەرۆکی شارەوانی شاری تفلیسی جۆرجیایه.

5ـ ئەندری شێڤچێنکۆ
هێرشبەرە ئەفسانەییەکەی داینامۆ کێیڤ و ئەیسی میلان یه‌كێكه له ناودارترین گۆڵكاره مێژووییه‌كانی تۆپی پێ، پێشتر له نێوان ساڵانی 2006 ـ 2009 ئه‌زموونی خۆی له پرێمه‌رلیگ به درێسی یانەی چێڵسی تاقی كردوه‌وه.
شێڤچێنکۆ لەکاتێکدا هێشتا یاریزانی تۆپی پێ بوو، كه‌چی بەشداریی له چالاكییه سیاسیه‌كان ده‌كرد، لە کۆتاییەکانی نەوەدەکاندا پشتگیری پارتی سۆسیال دیموکراتی ئۆکرانیای کرد، دواتر لە ساڵی 2004دا چووه به‌ره‌ی پشتگیریكردن لە ڤیکتۆر یانۆکۆڤیچ به‌ربژێر بۆ سەرۆکایەتی ئۆکرانیا.
شیڤچینكۆ له 2012 له‌گه‌ڵ وازهێنانی له یاریكردن، به ته‌واوه‌تی گۆڕه‌پانی تۆپی پێی به‌ره‌و سیاسه‌ت گواسته‌وه، دەستبەجێ پەیوەندی بە پارتی ئۆکرانیا.
بەڵام ژیانی سیاسیی شیڤچینكۆ هاوشێوه‌ی وه‌رزشه‌كه‌ی پیشەگەرانە نەبوو، نەیتوانی له هه‌ڵبژاردنه‌كان کورسییەک لە یانەی ڤێرخۆڤنا ڕادا بەدەستبهێنێت، دواتر گەڕایەوە بۆ تۆپی پێ و بووه راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆكراینا.

6ـ تیتی کامارا
كامارا هێرشبەری پێشووی یانەكانی لێنس و لیڤەرپوول و وێستهام، زۆربەی ژیانی وەرزشی لە وڵاتانی ئینگلتەرا و فەرەنسا بەسەر بردووە، دواتر لە ناوەڕاستی ساڵانی 2000دا وازی لە تۆپی پێ هێنا گه‌ڕایه‌وه وڵاتی گینیای زێدی خۆی.
دوای ماوەیەکی کورت وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی گینیا ده‌ستبه‌كاربوو، پاشان کامارا له‌سه‌ر داوای (ئەلفا کۆندێ) سه‌رۆكی وڵاتی گینیا بووه وەزیری وەرزشی وڵاته‌كه‌ی و تا ساڵی 2012 له‌و پۆسته‌ی مایه‌وه.
7ـ پێڵێ
زۆر کەس بە گەورەترین یاریزانی تۆپی پێی هەموو سەردەمهكانی داده‌نێن، پێلێ لە دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1977 وازی له یاریكردن هێنا، زۆر ئه‌زموونی دیكه‌ی جۆراوجۆری تاقی كرده‌وه.
سه‌ره‌تا پێلێ پۆستی باڵیۆزی نیازپاکی یونسکۆی وه‌رگرت، هاوكات بووه باڵیۆزی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان، هه‌روه‌ها له به‌رازیل پۆستی وه‌زیری بۆ كاروباری وه‌رزش پێدراوه. تەنانەت یاسایەکی هەبوو بە ناوی یاسای پێلێ کە هەوڵی کەمکردنەوەی گەندەڵی لە تۆپی پێی بەڕازیلدا دەدا، بەڵام لە ساڵی 2001 پۆستەکەی بەجێهێشت دوای ئەوەی تۆمەتبارکرا بە تێوەگلانی لە گەندەڵیدا.

8ـ جۆزێف بوزێک
بوزێک بەشێک بوو لە "له‌سه‌رده‌می زێرینی"ـی هه‌ڵبژارده‌ی هەنگاریا كه زۆر نزیكبوون نازناوی مۆندیالی 1954 له سویسرا ببه‌نه‌وه، به‌ڵام بە شێوەیەکی ئازاربەخش یارییه‌كه‌یان 3 ـ 2 به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا دۆڕاند، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی ئه‌وكاتی ئه‌ڵمانیا تا ئێستا به "موعجیزه" وه‌سف ده‌كرێت.
جۆزێف بوزێک یه‌كێك بوو له دیارترین و به‌هێزترین یاریزانه‌كان به درێژایی مێژووی تۆپی پێی هه‌نگاریا، هێشتا یاریزانی تۆپی پێ بوو كه‌چی له ته‌مه‌نی 27 ساڵی به دیاریكراوی له ساڵی 1953 به زۆرینه‌ی ده‌نگ وه‌كو په‌رله‌مانتار له ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی هه‌نگاریا دهستبهكرابوو.
پاشان بووه ڕاهێنەری هەڵبژاردەی هەنگاریا، بەڵام به‌هۆی نەخۆشی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، دواتر لە ساڵی 1978 بەهۆی سستبوونی دڵەوە گیانی لەدەستدا.
9ـ ڕۆمان پاڤلیچێنکۆ
ئه‌م یاریزانه بووه یەکێک لە چیرۆکە سەیر و سەمەرەکانی جیهانەکانی تۆپی پێ و سیاسەت، كه تێیدا وه‌كو هێرشبه‌ر لە تیپێکی بەهێزی پرێمەرلیگ یاریی ده‌كرد، له هه‌مان كاتدا سیاسەتمەداریش بوو.
له ساڵی 2007 پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی تۆتێنهامی له‌نده‌نییه‌وه بكات، هێرشبه‌ره رووسییه‌كه كورسییه‌كی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانی له شاره‌كه‌ی خۆی ستاڤرۆپۆل بۆ پارتی ڤلادیمێر پۆتنی سه‌رۆكی رووسیا به‌ده‌ستهێنا.

10ـ سۆل کامپبێل
بەرگریکاری پێشووی یانه‌كانی تۆتێنهام، ئارسێناڵ و پۆرتسمۆس، دوایین ڕۆژەکانی لە تۆپی پێدا له ساڵی 2011 لەگەڵ یانەی نیوکاسڵ بەسەر برد، دوای وازهێنانی پەیوەندی بە سیاسەتی بەریتانیاوە کرد.
راسته‌وخۆ پشتگیری لە سیاسەتەکانی پارتی پارێزگاران کرد، ئەو به‌رگریكاره پۆڵایینه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگڵاند له ساڵی 2014 خواستی خۆی بۆ خۆبه‌ربژێركردن بۆ پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی له‌نده‌ن ده‌ربڕی، به‌ڵام نه‌یتوانیوه ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام له نێو حیزبه‌كه‌یدا ده‌نگی زۆرینه‌ی ڕهشئهسمهرهكانی برده‌وه و به جێگیری دووه‌می پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا هه‌ڵبژێردرا.
