بڕیارە مانگی داهاتوو ئەردۆغان سەردانی بەغدا بکات

K24 – هەولێر:
بەگوێرەی دوو سەرچاوەی جیاواز كه قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز کردووە، بڕیارە مانگی داهاتوو رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی بەغدا بکات.
یەکێک لە تەوەره سەرەکییه‌كانی سەردان و کۆبوونەوەکانی پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەبێت لەرێگەی بەندەری جەیهانەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق كه قسه‌ی بۆ رۆیتەرز كردوه، بڕیار بوو مانگی رابردوو ئەردۆغان سەردانی بەغدا بکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی عێراق بۆ پشتیوانی بە بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی پاریس داوایەکی دیکەی لەسەر دادگای فێدراڵی ئەمه‌ریکاش پێشکەش کردووە، سەرۆککۆماری تورکیا سەردانەکەی دواخست.
ئێستاش سەرۆککۆماری تورکیا دەیەوێت، دادگای ئەمه‌ریکا بریارەکەی دوابخات بۆ ئەوەی سەرەتای مانگی داهاتوو سەردانی بەغدا بکات و بابەتی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی تورکیاوە یەکلا بکرێتەوە.
بەرپرسێکی باڵای تورکیاش ئاشکرای دەکات، سەرۆککۆماری تورکیا نایەوێت سەردانەکەی بێ ئەنجام بێت، دەیەوێت له‌و سەردانەکەیدا رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان واژۆ بکرێت. بەگوێرەی ئامادەکارییەکان سەردانەکە ده‌كه‌وێته مانگی ئۆکتۆبه‌ری ئەمساڵ.
رۆژی سێشەممە (22ـی ئابی 2023) هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و پارت و لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان كۆبووه‌وه دواتر رۆژی 24ـی ئاب گه‌یشته هه‌ولێر و له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
فیدان تاووتوێی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان و هه‌رێمی كوردستان كرد، كه بڕیاره سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو بگاته به‌غدا، وێڕای گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی بۆری نه‌وتی جه‌یهان و تیشكخستنه سه‌ر پرسه ئه‌منی و سیاسییه‌كان و دۆسییه‌ی په‌كه‌كه.