هاوپه‌یمانی سیاده: ده‌بێت دۆسیه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كان و زۆرینه سوونییه‌كان به سوپا و پۆلیس بسپێردرێت
K24 - هەولێر:
هاوپه‌یمانی سیاده رایده‌گه‌یه‌نێت، پرسی پێكهێنانی لیوایه‌كی نوێی حه‌شدی شه‌عبی له باكووری به‌غدا رووبه‌ڕووی سوودانی و هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
حه‌سه‌ن جبووری له هاوپه‌یمانی سیاده‌ی سووننه‌كان ئاشكرایده‌كات، رێككه‌وتنێكی سیاسی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت كراوه و ده‌بێت دۆسیه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كان و زۆرینه سوونییه‌كان به سوپا و پۆلیس بسپێردرێت و گرووپه چه‌كداره‌كانیش ناوچه‌كانیان به‌جێ بهێڵن.
جبووری راشیگه‌یاندووه، له‌كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوویاندا له هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت بۆ راده‌ستكردنی دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوچه سوونییه‌كان به سوپا و پۆلیس ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها بابه‌تی پێكهێنانی لیوای نوێی حه‌شدی شه‌عبی به‌بێ بوونی هاوسه‌نگی و به‌شداری هێزه‌كانی دیكه له‌ناوچه‌كانی باكووری به‌غدا ده‌خه‌نه‌ڕوو.
لە ماوەی رابردوودا جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمەریکا رایگەیاند، میلیشیا چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، دەسەڵاتی دادوەری و پەرلەمان و چەند لقێکی دیکەی جێبەجێکردنیان لە عێراق کۆنترۆڵکردووە و سیستمی سیاسی وڵاتەکە بۆ بەرژەوەندی خۆیان قۆرغ دەکەن.