داکۆکیکارێکی پڕۆژەی بەهەرێمبوونی بەسرە دەستگیرکرا

K24 – هەولێر:
یه‌كێك له دیارترین داكۆكیكاری پڕۆژه‌ی به‌هه‌رێمبوونی به‌سره، كه كاندید بوو بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره، له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منی نه‌ناسراو ده‌ستگیركرا.
ئەمڕۆ سێشەممە (12ـی ئەیلوولی 2023)، به‌گوێره‌ی زانیاری میدیا عێراقییه‌كان، هێزێكی ئه‌منی جل رەشی نه‌ناسراو هه‌ڵیانکوتایە سه‌ر ماڵی عه‌مار سه‌رحان، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی به‌سره یاسا بۆ رۆشنبیریی فیدراڵی و هاوكات سه‌ركرده له حزبی فه‌یحای فیدراڵی و ناوبراویان ده‌ستگیركرد و به‌ره‌و شوێنێكی نادیاریان بردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی بزانرێت.
وه‌ك میدیاكان ئامژه‌یان پێداوه، سه‌رحان یه‌كێكه چالاكوانه دیاره‌كانی پارێزگای به‌سره و له‌سه‌ر لیستی حزبی فه‌یحا، كه به‌هێزه‌وه داكۆكی له به‌هه‌رێمبوونی پارێزگای به‌سره ده‌كات، خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كاندید كردووه.
دوای ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ده‌نگ به پارێزگابوونی به‌سره‌ش له ساڵی 2003ـه‌وه له‌و پارێزگایه سه‌ریهه‌ڵدا، به‌ڵام به‌هۆی رێگریه‌كانی حكومه‌تی به‌غدا، ئه‌و ده‌نگه نه‌یتوانیوه ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت، له‌كاتێكدا ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، هه‌ر پارێزگایه‌ك یان زیاتر كه بیانه‌وێت ببنه خاوه‌نی هه‌رێمێكی فیدراڵ، ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی راپرسییه‌وه ئه‌و پڕۆژه‌یه جێبه‌جێ بكه‌ن.
پێشتریش ئەسعەد عێدانی، پارێزگاری بەسرە، بە کوردستان24ـی راگەیاندبوو، "لە عێراق دوای 2003 بابەتی لامەرکەزییەت بەرەوپێشچووە، ئێمە دڵنیاین بابەتی لامەرکەزییەت دەتوانێت دەوڵەت بونیات بنێت و بەشێکی تەواوکاری حکومەتی فیدڕاڵییە، بۆیە تەواوکاری حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتە حوجێیەکان، عێراق بونیات دەنێت، بۆیە پێویستە ئەو پێشکەوتنەی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە بۆ پارێزگاکانی عێراق بگوازرێتەوە."
لەلای دیکەوە عەلی بەدران، چاودێری سیاسی، بۆ کوردستان24 ئاماژەی بەوەدابوو، داواکراوە بەسرە ببێتە هەرێمێکی سەربەخۆ بەهۆی نادادپەروەری حکومەتی عێراق بەرامبەر بەسرە، کە زیاتر لە %85ـی نەوت لە پارێزگای بەسرە بەرهەم دەهێنرێت، خەڵکی بەسرە دەزانن کە فەرمۆش کراون.
هاوکات راشیگەیاندبوو، "زۆرێک لە خەڵکی ئێمە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، ئێمەش دەمانەوێت وەک هەرێمی کوردستان پیشکەوتوو بین و دەمانەوێت ئەزموونی پێشکەوتووی هەرێمی کوردستان بۆ بەسرە بگوازینەوە، هەموو شتێک لە هەرێمی کوردستان بە چاوی خۆمان دەبینین".
بەسرە دەکەوێتە باشووری عێراق و هاوسنوورە لەگەڵ کوێت و ئێران، مێژووی دروستبوونی بەسرە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 635ـی زایینی، 7 شارۆچکە و 16 شارەدێ کەوتوونەتە سنووری پارێزگاکە. ژمارەی دانیشتووانی بەسرە 3 ملیۆن و 142 هەزار و 446 کەسە، زۆرینەی دانیشووانەکەی شیعە مەزهەبن.
بەسرە دووەم گەورەترین شاری عێراقە، هەروەها بەسرە لە رووی بەرهەمی نەوتی یەکێکە دەوڵەمەندترین پارێزگاکانی عێراق.