مه‌سروور بارزانی كرده تیرۆریستییه‌كانی قامیشلۆ به توندی شه‌رمه‌زار ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، كرده تیرۆریستییه‌كانی ئه‌مڕۆی قامیشلۆ، به‌توندی شه‌رمه‌زار ده‌كات.
مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می خۆی بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانییانی رووداوه‌كه، هاوكات ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت به‌هه‌موولایه‌ك بدرێت، ئه‌وا ده‌توانرێت خاك و گه‌لی كورد له رۆژئاوای كوردستان باشتر بپارێزرێت.
ئه‌مڕۆ 27ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، دوو ته‌قینه‌وه له شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان روویاندا و له ئه‌نجامدا نزیكه‌ی 50 كه‌س شه‌هید بوون و 177 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
رێكخراوی تیرۆریستی داعش، له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه راگه‌یاند.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له تویته‌ر: