پۆلیسه جوانه‌كه دوای تفێك مرد
وه‌ك جوانترین ژنی ناو پۆلیس ناسرابوو
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و ژنه‌ی به جوانترین ژن داده‌نرا كه له‌ناو هێزه‌كانی پۆلیسی ئۆكرانی كاری ده‌كرد، و وێنه‌كانی به جل و به‌رگی پۆلیسه‌وه، زۆرترین جار له‌لایه‌ن میدیاكانی ئه‌و وڵاته به‌كارهێنراوه و له‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی پۆلیسدا وه‌ك باكگراوند به‌كار ده‌هێنرا.
"ئه‌رینا كولتسوڤا" له‌گه‌ڵ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی پۆلیسی ئۆكرانی له "كییڤ " ی پایته‌ختی ئۆكرانیا كاری ده‌كرد و به جوانترین ژن ناو ده‌برا كه له‌ناو پۆلیسدایه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به خه‌مبارییه‌وه باس له چیرۆكی مردنی ئه‌و خانمه نازداره ده‌كه‌ن، یه‌كێك له هاوكاره‌كانی كه ناوی " میخائیل كینه‌درئاكڤیچه" به‌م شێوه‌یه باسی مردنی هاوكاره‌كه‌ی كردووه و نوسیوویه‌تی" له مانگی 12 ی ساڵی رابردوو پاش ئه‌وه‌ی "ئه‌رینا" گومانلێكراوێكی ده‌ستگیركردووه، نه‌خۆش كه‌وتووه، له‌وكاته‌ی ویستوویه‌تی گومانلێكراوه‌كه ده‌ستگیر بكات، ئه‌و كه‌سه" تف " ێكی كردووه‌ته ده‌موچاوی ژنه پۆلیسه‌كه و پاش ماوه‌یه‌ك له هۆشی خۆی چووه و بۆ چاره‌سه‌ریی گواستراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه.
ئه‌و هاوكاره‌ی ئه‌رینا هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" دوای ئه‌و ڕووداوه زۆر لاواز بووه و خواردنی كه‌مبووه‌ته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی به‌یه‌كجاری نه‌یتوانیوه خواردن بخوات.
هاوكاره‌كه‌ی باسی ئه‌وه‌شیكردووه، به‌ده‌ست نه‌خۆشی "سییه‌كانه‌ییه‌وه" ناڵاندوویه‌تی و چاره‌سه‌ری كیمیایی بۆ كراوه،و خواردنی منداڵانی خواردووه و پاشان ماده‌ی به‌هێزكردنی "سیرۆم" یان پێداووه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه دۆخی ته‌ندروستی به‌ره‌و خراپتر چووه تا ئه‌وكاته‌ی مردووه.
به‌ڵام تا ئێستا زانیاری له‌سه‌ر ئه‌وه ڕانه‌گه‌یه‌نراوه كه ئایا ئه‌و " تفه " نه‌خۆشی خستووه، یان به ڕیككه‌وت له‌وكاته‌دا كه‌وتووه و نه‌خۆشییه‌كه‌ی لێده‌ركه‌وتووه.