داهاتی فه‌یسبووك زیاد دەكات
K24 - ھەولێر
به‌های پشكی كۆمپانیای فه‌یسبووك له زیادبووندایه‌و چاره‌كی دووه‌می ئه‌مساڵ به رێژه‌ی نزیكه‌ی 7% زیادبووه‌و داهاتیشی له 6 ملیار‌و 400 ملیۆن دۆلار تێپه‌ڕی.
كۆمپانیای فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه، قازانجی كۆمپانیاكه زۆر زیاتر بووه له ئاستی پێشبینیه‌كان، به‌جۆرێك ئه‌مساڵ پێشبینی ده‌كرا قازانجه‌كانی بگاته 5 ملیار‌و 900 ملیۆن دۆلار، به‌ڵام قازانجه‌كانی گه‌یشتۆته زیاتر له 6 ملیار‌و 400 ملیۆن دۆلار.
كۆمپانیاكه راشیگه‌یاندووه، ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی له زۆربووندایه مانگی حوزیرانی رابردوو زیاتر له ملیارێك و 700 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری هه‌بووه، به‌ڵام پارساڵ له‌م ماوه‌یه‌دا ته‌نها ملیارێك و 500 ملیۆن به‌كارهێنه‌ریان هه‌بووه ئه‌مه‌ش وای كردووه به‌های پشكه‌كان به‌رزبێته‌وه.