فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت بۆردوومانكرا

K24 - سلێمانی:

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18ـی ئه‌یلوولی 2023، فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی بۆردوومانكرا.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، شه‌ش ئه‌ندامی هێزێكی یه‌كێتی به‌هۆی ئه‌و بۆردوومانه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌ گوته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت بیستراوه‌، پاشان دووكه‌ڵ له‌ ئاسمانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

چه‌ندین ئه‌مبۆڵاس و تیمی ئه‌منی روویان له‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌ كردووه‌ و تا ئێستا قه‌باره‌ی زیانه‌كان نه‌زانراون.

له‌ ماوه‌كانی رابردوودا چه‌ندینجار ئۆتۆمبێلی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كانی شارباژێڕ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ى سنوورى پارێزگای سلێمانی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیاوه‌ بۆردومانكراون، له‌كاتێكیشدا سبه‌ی دوایین واده‌ی كۆتاییهاتنی رێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان عێراق و ئێرانه‌، كۆماری ئیسلامی ئێران جه‌ختی كرده‌وه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و رێككه‌وتنه‌ درێژ ناكه‌نه‌وه‌.

78
7