ئامه‌د... ته‌قينه‌وه‌يه‌ك روويدا
پەیامنێری کوردستان 24 راگەیاند، تەقینەوەیەک لە گوندی قازانجی سەر بە شارەدێی بسمیل لە ئامه‌دى باكوورى كوردستان روویدا و بەگوێرەی زانیارییەکان چەندین هاووڵاتى به‌و هۆيه‌وه بریندار بوون.
K24 – هه‌ولێر:
پەیامنێری کوردستان 24 راگەیاند، تەقینەوەیەک لە گوندی قازانجی سەر بە شارەدێی بسمیل لە ئامه‌دى باكوورى كوردستان روویدا و بەگوێرەی زانیارییەکان چەندین هاووڵاتى به‌و هۆيه‌وه بریندار بوون.
پەیامنێری کوردستان24 زیاتر روونیکردەوە، تا ئێستا نەزانراوە تەقینەوەکە بە چ شێوازێک و لەلایەن کێ ئەنجامدراوە.
دواى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له توركيا له يه‌كى حوزه‌يرانى 2015 و سه‌ركه‌وتنى پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى ديموكراتى گه‌لان له شاره گه‌وره‌كانى باكوورى كوردستان، سوپا و هێزه ئه‌منييه‌كانى ئه‌و وڵاته ئۆپراسيۆنى سه‌ربازييان له دژى ئه‌و ناوچانه ده‌ستپێكرد.
له ماوه‌ى يه‌ك ساڵى رابردوودا ره‌وشى ناجێگيرى ئه‌منى و قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ و شه‌ڕ و پێكدادان و گه‌مارۆدانى شاره‌كان ديارترين رووداوه‌كانى باكوورى كوردستان بوون كه به هۆيانه‌وه ده‌يان هاووڵاتى مه‌ده‌نى گيانيان له‌ده‌ستدا و سه‌دان باڵه‌خانه و شوێنى نيشته‌جێبوونى هاووڵاتيان وێران بوون و هه‌زاران هاووڵاتيش ئاواره بوون.
چه‌ند وێنه‌يه‌كى وێرانكارييه‌كانى سوپا له ئامه‌د




