داعش 24 هاووڵاتی سڤیل له گوندێكی منبج كوشتووه
چه‌كدارانی داعش ههڵیانكوتاوه سه‌ر گونده‌كه
K24 – هه‌ولێر
روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند رێكخراوی داعش 24 هاووڵاتی سڤیل له گوندێكی نزیك منبج له پارێزگای حه‌له‌ب كوشتووه.
رامی عه‌بدوڵره‌حمان سه‌رۆكی روانگه‌ی سوریا بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند داعش هه‌ر 24 هاووڵاتی سڤیل له گوندی "البویر" ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كوشتووه.
گوتیشی هه‌ر 24 كه‌س له ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێری رابردوو كوژراون، پاش ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر گونده‌كه، كه ده‌كه‌وێته 10 كیلۆمه‌تری باكووری رۆژئاوای منبج.