په‌كه‌كه هێرشده‌كاته سه‌ر كاروانێكی سوپای توركیا
5 سه‌ربازی سوپای توركیا كوژران و 8ی دیكه‌ش برینداربوون
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان رایانگه‌یاند، له هێرشێكی شه‌ڕڤانانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، له‌ناوچه‌ی جۆڵه‌مێرگی باكووری كوردستان، 5 سه‌ربازی سوپای توركیا كوژران و 8ی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، سه‌ربازانی سوپای توركیا، سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێك بوون له‌سه‌ر رێگه‌ی جۆڵهمێگری ده‌ڤه‌ری هه‌كاری، دواتر له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك شه‌ڕڤانی په‌كه‌كه‌وه هێرشیانكراوه‌ته سه‌ر.