پاریس و ئێمباپێ دوای نه‌مانی مێسی و نێیمار وێران بوون
دوای دۆڕانه قورسەکەی پاریس سانجێرمان بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد لە چامپیۆنزلیگ ئێمباپێ رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بووه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، دوای نه‌مانی مێسی و نێیمار پاریس و ئێمباپێ وێران بوونه.
رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئاستی كلیان ئێمباپێ به‌رامبه‌ر نیوكاسڵ كرد و له‌سه‌ر 10 نمره ته‌نیا 2 نمره‌ی پێداوه، به‌وپێیه‌ی یاریزانه‌كه به درێژایی كاتی یارییه‌كه هیچ رۆڵ و كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر یارییه‌كه نه‌بوو.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ئێمباپێ یه‌كێك له خراپترین یارییه‌كانی له كاروانی وه‌رزشی خۆی له‌گه‌ڵ پاریس به‌رامبه‌ر نیوكاسڵ ئه‌نجام دا، ته‌نیا 4 جار له یارییه‌كه ده‌ركه‌وتووه و به تۆپ و به‌بێ تۆپ هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌بوو.
لكیپ نووسیویه‌تی: كلیان ئێمباپێ ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر نیوكاسڵ له‌ڕووی هێرشبه‌رییه‌وه نه‌یتوانی هاوكاری تیپه‌كه‌ی بكات، ناچاربوو گه‌ڕایه‌وه دواوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی بكات له بنیاتنانی هێرش و یاریكردن له نێوان هێڵه‌كاندا، به‌ڵام له‌و پلانه‌شدا له ئه‌ركه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
له دوای یارییه‌كه‌ی پاریس به‌رامبه‌ر نیوكاسڵ، کامێراکانی تۆڕی "RMC" Sportـی فەرەنسی دۆخی سەرسوڕمانی ڕووخساری مباپێ نیشاندا به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ركه‌وت وەک ئەوەی نیوکاسڵ یونایتد شەمەندەفەرێک بێت، هەموو شتێکی بەردەمی لەناوبرد.
پێگه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد ئێمباپێ زۆر بیری مێسی و نێیمار ده‌كات، چونكه پێشتر چه‌ندان پاسی دروست و ته‌واوی له‌و دوو یاریزانه پێده‌گه‌یشت و به‌خێرایی بۆشایی دروست ده‌كرد و گۆڵی ده‌كرد، به‌س ئێستا ئێمباپێ تووشی قه‌یران بووه و تۆپی پێناگات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئێمباپێ ئێستا تووشی كێشه بووه، زۆر هه‌وڵ ده‌دات خۆی له‌گه‌ڵ دوو یاریزانه نوێیه‌كه‌ی پاریس كۆڵۆ موانی و گۆنزالۆ رامۆس بگونجێنێت، به‌ڵام تا ئێستا شكستی هێناوه، چونكه ئه‌و دوو یاریزانه زیاتر مه‌یلی ئه‌وه‌یان هه‌یه وه‌كو یاریزانێكی سه‌ربه‌خۆ یاریی بكه‌ن و وه‌كو پێویست گرینگی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئێمباپێ ناده‌ن.
رۆژنامه فه‌ره‌نسیه‌كه له كۆتایی راپۆرته‌كه‌یدا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه ئێمباپێ له 11 یاریی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه‌یدا ته‌نیا 8 گۆڵی كردووه، ئه‌مه‌ش خراپترین ده‌ستپێكی ئه‌و یاریزانه‌یه له‌وه‌ته‌ی هاتووه‌ته پاریس. جگه له‌وه‌ش له كۆی 21 خاڵ، پاریس ته‌نیا 12 خاڵی به‌ده‌ستهێناوه و له ریزبه‌ندی پێنجه‌می خولی فه‌ره‌نسا دێت، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو پاریس سانجێرمان له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورس دایه كاتێك رووبه‌ڕووی یانه‌ی رین فه‌ره‌نسا ده‌بێته‌وه كه له پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندییه.