له شه‌مزینان شه‌ڕ و پێكدادانه
له به‌ره‌به‌یانییه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وامه
K24 – هه‌وڵیر
له ناوچه‌ی شه‌مزینان له نزیك گوندی شاپاتان به دووی پێنج كیلۆمه‌تری سه‌نته‌ری شاره‌كه شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان سوپای توركیا و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه روویدا.
شه‌ڕ و پێكدادانی كه به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه ده‌ستیپێكردووه، تا ئێستا به‌رده‌وامه و میدیاكانی توركیا باس له ناردنی هێزێكی زۆری سوپا به پشتگیری هه‌وایی بۆ شوێنی شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕه‌كه، هاتوچوو له ناوچه قه‌ده‌غه‌كراوه. هه‌ر له شه‌مزینان، هێرشكرایه سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی، هیشتا هیچ راپۆرتێك سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی بڵاو نه‌كرایه‌وه.