دیكۆ له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان هانده‌رانی بارسێلۆنا شۆك ده‌كات
دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنا، هاندەرانی یانەکەی تووشی شۆک کرد، بەهۆی پلانی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا.
هاوینی ڕابردوو یانەی بارسێلۆنای ئیلکای گۆندۆگانی ئەڵمانی لە یانەی مانچستەر سیتی بێبه‌رامبه‌ر گواسته‌وه، دواتر به گواستنه‌وه‌ی دوو گرێبەستی گەورە جواو کانسێلۆی پورتوگالی و جواو فێلیکسی هاونیشتیمانی كۆتایی به گرێبه‌سته‌كانی هاوینه هێنا، ئه‌و دوو یاریزانه‌ش به ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وتوونه و هانده‌رانی یانه كهتهلۆنیایهكهیان دڵخۆش كردووه.
دیکۆ لە لێدوانەکانیدا بۆ میدیاکانی ئیسپانیا رایگه‌یاند لە مانگی یەکدا گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانان قورس دەبێت، هه‌رچه‌نده چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ن هه‌ر دەرفەتێک بێته پێش هه‌وڵی یاریزانی نوێ ده‌ده‌ن.
سەبارەت بە ئەگەری گواستنەوەی ڤیكتۆر ڕۆکی بۆ بارسێلۆنا لە گواستنه‌وه‌ی زستانه، دیكۆ گوتی: دەبێت چاوەڕێ بکەین، چونكه ئەمەش په‌یوه‌سته بە دۆخی یانەکەوە، ئەگەر لە مانگی یەکدا نێته بارسێلۆنا ئەوا لە مانگی تەمموزدا واته له هاوینی داهاتوو به‌بێ كێشه دێت.
یانەی بارسێلۆنا لە گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌دا گرێبه‌ستی ڤیكتۆر ڕۆکی هێرشبه‌ری یانەی ئەتڵێتکۆ پاراناینسی بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ راگه‌یاند، به‌ڵام به‌پێی ناوه‌ڕۆكی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌بێت له وه‌رزی 2024 ـ 2025 په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا بكات.
له‌باره‌ی ئه‌و یاریزانانەی بارسێلۆنا كردوونیه‌تییه ئامانج، دیكۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه جارێ ده‌بێت نرخی ئه‌و یاریزانانه‌ی خۆیان بزانن كه ئستا له‌ژێر ده‌ستی چاڤی هێرناندێز یاریی ده‌كه‌ن و نابێت بیر له یاریزانی دیكه بكرێته‌وه.
له‌باره‌ی ئەگەری نوێکردنەوەی گرێبەستی فرێنکی دی یۆنگی هۆڵەندی، دیكۆ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه چەند پەیامێکی بۆ بریکارەکانی ناردووه بۆ ئەوەی ئه‌م بابه‌ته یه‌كلایی بكرێته‌وه، ده‌شڵێت: دی یۆنگ له لوتكه‌ی گه‌نجی و ئاستی دایه، هه‌ر به‌هۆی ئه‌م هۆکارەش دەمانەوێت ماوه‌ی چەند ساڵێک لێرە بمێنێتەوە، جگه له‌وه‌ش دڵخۆشین به هه‌بوونی پێدری و ئاراوخۆ و گاڤی و گوندۆگان، دەمانەوێت بۆ ساڵانی داهاتووش لە یانەکەدا بمێننەوە".
دیكۆ گوتیشی: تا قسه له‌گه‌ڵ بریكاری یاریزانه‌كان نه‌كه‌م نابێت هیچ شتێك له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه بڵێم، چونكه ئێمە لە سەرەتای وەرزداین و ئەمە کاتێکی گونجاو نییە بۆ قسەکردن لەسەر ئەم بابەتانە، ئێمە سەرنجمان لەسەر یارییە گرنگەکانە، چاوەڕێمان بکەن و دەبێت ڕکابەریی لالیگا و چامپیۆنزلیگ بکەین.
دیكۆ له به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆیه‌كانی له‌گه‌ڵ میدیایه‌كان ئامۆژگاری یاریزانه لاوه‌كانی بارسێلۆنای كرد، له‌باره‌ی لامین یامال گوتی: یەکەم شت پێویسته له به‌رژه‌وه‌ندی لامین یامال بكرێت كه نابێت به هیچ یاریزانێكی به‌راورد بكه‌ین، لامین لامینە، مێسی مێسییە، ڕۆناڵدینیۆ ڕۆناڵدینیۆیە، کرۆیف کرۆیفە، سروشتییە بەراوردکاری بکرێت، چونکە زۆر گەنجە و خاوەنی بەهرەیەکی تایبەتە کە جیاوازە لەوانی تر، به‌ڵام دەبێت تا بتوانین ئاسانکاری بۆ بکەین، بۆ ئەوەی بتوانێت بەبێ کێشە ئەم قۆناغە تێپەڕێنێت.
سەبارەت بە داهاتووی جواو کانسێلۆ و جواو فیلیکس، کە بە خواستن لە یانەی مانچستەر سیتی و ئاتڵێتیكۆ مەدریدەوە هاتوون، دیكۆ گوتی: هێشتا زووە باسی ئەم بابەتە بکەین، لە ئێستادا هاوکاریمان دەکەن و ئەمە گرنگە.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 22ـی ئه‌م مانگه لە گەڕی دەیەمی لالیگا بارسێلۆنا ڕووبەڕووی یانەی ئاتڵێتیك بلباو دەبێتەوە.
پاشان لە 28ـی ئه‌م مانگه میوانداریی ڕکابەرەکەی دەکات کە یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانییە لە گه‌ڕی 11ـی لالیگا.