پێشەوا هەورامانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان هێرشی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەززە ئیدانە دەکات

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر:

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەوی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەززە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

رۆژی سێشەممە (17ـی تشرینی یەکەمی 2023) پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "‎حکومەتی هەرێمی کوردستان هێرشی ئەمڕۆی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەزە، ئیدانە دەکات کە بەهۆیەوە زیاتر لە 500 کەس بونەتە قوربانی و قوربانیەکانیش زۆربەیان ژن و منداڵن".

هەروەها پێشەوا هەورامانی ئاماژەی بەوەشکردووە، "‎دووپاتیدەکەینەوە جەنگ و هێرشی سەربازی چارەسەر نییە بۆ کێشەکان و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل و بێ تاوان لە مەترسییەکان".

دەقی راگەیەندراوەکەی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

‎حکومەتی هەرێمی کوردستان هێرشی ئەمڕۆی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەززە، ئیدانە دەکات کە بەهۆیەوە زیاتر لە 500 کەس بونەتە قوربانی و قوربانیەکانیش زۆربەیان ژن و منداڵن.

‎دووپاتیدەکەینەوە جەنگ و هێرشی سەربازی چارەسەر نییە بۆ کێشەکان و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل و بێ تاوان لە مەترسییەکان.

پێشەوا هەورامانی

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان