يه‌په‌گه‌: سه‌نگه‌ره‌كانى حه‌له‌ب چۆڵ ناكه‌ين

فەرماندەی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە حەلەب رایگەیاند، ئەوان سه‌نگه‌ره‌كانى خۆیان لە شاری حەلەب به‌جێناھێڵن.

K24 – هه‌ولێر:

فەرماندەی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە حەلەب رایگەیاند، ئەوان سه‌نگه‌ره‌كانى خۆیان لە شاری حەلەب به‌جێناھێڵن.

شەڕڤان عفرینی، فەرماندەی یەپەگە بە ئاژانسەكانی نزیكی په‌يه‌ده‌ى راگەیاند، كە خاڵەكانی ئەوان و حكومەتی سووریا لە ئەشرەفیە و بەنی زه‌يد لە حەلەب زۆر لەیەكتر نزیكن.

گوتیشی: حكومەتی سووریا داوای لێكردوون كە خاڵەكانیان چۆڵبكەن، بەڵام ئێمە لە شوێنی خۆمان دەمێنینەوە و لەوانەیە شەڕ لەنێوانماندا رووبدات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ھەر شوێنێك لەدەست تیرۆریستان رزگار بكەن، دەستبەرداری نابن ئەگەر ھەرشتێك رووبدات.