سوپای ئه‌مه‌ریكا: له 24 كاتژمێری رابردوودا سێ درۆنمان له عێراق تێكشكاندووه
K24 – هەولێر:
سوپای ئه‌مه‌ریكا بڵاویكرده‌وه، له 24 كاتژمێری رابردوودا، سێ درۆنمان له عێراق تێكشكاندووه.
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمه‌ریکا، ناسراو بە سێنتکۆم لە راگەیه‌ندراوێکدا تێکشکاندنی سێ درۆنی لە عێراق پشتڕاستکردەوە.
لە راگەیه‌ندراوەکەدا هاتووە، هێزەکانی ئەمه‌ریکا دوو درۆنیان لە رۆژئاوای عێراق تێکشکاندووە، بەهۆیەوە چەند سەربازێکی هاوپەیمانان بە سووکی برینداربوونە.
لە لایەکی دیکە، درۆنێکیان لە باکووری عێراق تێکشکاندووە، بەڵام ئەوەیان هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.
سوپای ئەمه‌ریکا لە راگەیه‌ندراوەکەدا جەخت لەوە دەکاتەوە، بە وریاییەوە چاودێری دۆخی عێراق و ناوچەکە دەکەن و بەرگری لە هێزەکانی ئەمه‌ریکا و هاوپەیمانان لە دژی هەر هەڕەشەیەک دەکەن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ دژەتیرۆری کوردستان، بڵاویكرده‌وه، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەیەکی چۆڵەوانی لە نزیک گوندی باتاسی سەر بە قەزای هەریر لە پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە و، هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، گروپ و میلیشیا چه‌كداره‌كانی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی به ئامانجگرتنی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان ده‌كرد له ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆی له‌شه‌ڕی ئیسرائیل‌دا.