کۆمپانیای نەستەلە کارگەی بەرهەمهێنانی خۆی لە ئیسرائیل داخست
K24 - هەولێر
کۆمپانیای نەستەلە رایگەیاند، بە شێوەیەکی کاتی یەکێک لە کارگەکانی بەرهەمهێنانی لە ئیسرائیل داخستووە وەک رێوشوێنێکی خۆپارێزی، بەمەش بووە یەکەم کۆمپانیای بەرهەمەکان بە هۆی ناکۆکییەکانی ئەو وڵاتە ئەو رێوشوێنە بگرێتەبەر.
لە دوای سەرهەڵدانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، ژمارەیەک کۆمپانیای جیهانی بەشێوەیەکی کاتی دەرگای کۆمپانیاکانیان لەو وڵاتە داخستووە و داوایان لە کارمەندەکانیان کردووە لەماڵەوە بەشێوەی ئۆنڵاین کارەکانیان ئەنجام بدەن.
مارک شنایدەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری "نەستەلە" لەبارەی دەستکەوتەکانیەوە بە رۆژنامەنووسانی گوت: "ئێمە تەرکیز دەکەینە سەر سەلامەتی هاوکار و کارمەندەکانمان،ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ لێدوانێکم نییە لەسەر گەشەپێدانی بازرگانی، ئێمە رێوشوێنی پێویستمان گرتووەتەبەر.
کۆمپانیاکانی جیاوازەکانی دیکە، تا ئێستا بێدەنگن سەبارەت بە ناکۆکییەکە، هەرچەندە کۆمپانیاکانی فرۆشتن و چاودێری تەندروستی و نەوت خێرا هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بەو دۆخە ئاشکرا کردووە.
نەستەلە کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی خۆراک و خواردنەوەی سویسرییە، زیاتر لە دوو هەزار بەرهەمی لە 191 وڵاتدا دەفرۆشرێت. کۆمپانیاکە لەلایەن هێنری نەستەلە لە ساڵی 1866ەوە دامەزراوە.