شوان کەمال پەیکەرێکی بۆ گەورە نووسەری ئەمەریکی ئەرنست همینگوای دروستکرد
K24 - هەولێر:
لەسەر داوای هونەرمەندێکی ناودار بە ناوی "یوهان فالکمان" و بزنسمانێکی سویدی، لە شاری هاڤانای پایتەختی کوبا، دیارییەك پێشکەش بە مۆزەخانەی همینگوای کرا.
هونەرمەند و پەیکەرتاشی کورد "شوان کەمال" بە کوردستان24ـدا راگەیاند، کارگەی داڕشتنی پەیکەر بە کانزاکانی رۆسنگرینسی ناودار بە سەرپەرشتی من هەڵساین بە جێبەجێکردنی ئەم داواکارییە بە دروستکردنی قاڵبی لم و داڕشتنی لە بڕۆنز و چاککردن و پاتیناکردنی پەیکەرەکە تا قۆناغەکانی کۆتایی و ناردنی بۆ وڵاتی کوبا و کتێبێك بە کوالێتیەکی بەرز لەگەڵ سیدیەكی مۆسیقای لەگەڵە پشتی بەرگی کتێبەکە وەك گیرفان کراوە سیدیەکەی لەگەڵدا چاپکراوە لەسەر ئەم نوسەرە بە ناوبانگەدا، بەشێکی کتێبەکە تەرخانکراوە بۆ باسکردنی پەیکەرەکە و قۆناغەکانی تا کۆتایی.
گوتیشی: لە کتێبەکەشدا دوو لاپەڕەی تەرخانکراوە بۆ من پەیکەرسازێک بە وێنە و دیکۆمێنتەکانم لە کاتی دروستکردن و کارکردن لە بەشێک لە قۆناغەکانی پەیکەرەکە و ئێستا لە باغێکی گشتی بەردەم مۆزەخانەکەی همینگوای دانراوە لە هاڤانای پایتەختی کوبادا.
ئرنست همینگوای (1899 – 1961) بە گرنگترین نوسەری ئەمەریکی هەژمار دەکرێت، هەروەها خاوەنی شاکارێکی ئەدەبییە لەسەر چیرۆکی (پیرەمێرد و دەریا) کە بەهۆی ئەم بەرهەمەیەوە خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی پێبەخشراوە.
جێگەی باسە، "شوان کەمال" پەیکەرسازێکی کوردە و لەسەر ئاستی ئەوروپا و جیهان ناسراوە، خاوەنی چەندین کاری هونەری و پەیکەرسازییه لە شارەکانی کوردستان و ئەڵمانیا و وڵاتانی ئەسکەندەناڤیا.