محه‌ممه‌د عه‌بدوللات: هه‌وڵی فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه ته‌ندروستییه‌كانی نێوان ئوردن و هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ین
K24 – هەولێر:
ئه‌منیداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی پزیشكانی ئوردن ئاماژه به رۆڵی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ده‌كات له پێشخستنی كه‌رتی ته‌ندروستی و پزیشكی له هه‌رێمی كوردستان، ده‌شڵێت هه‌وڵی پێشخستن و فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه ته‌ندروستییه‌كانی نێوان ئوردن و هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) محه‌ممه‌د عه‌بدوللات، ئه‌منیداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی پزیشكانی ئوردن تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، سوپاسی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و بۆردی پزیشكانی كوردستانی ده‌كه‌ن بۆ بانگهێشتكردنیان بۆ به‌شداریكردنی له خولی ده‌رچووانی بۆردی پزیشكانی كوردستانی.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پشتیوانی زۆر و جددی بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و گوتاره‌كه‌ی كه له ئاهه‌نگه‌كه پێشكه‌شی كرد، نه‌خشه‌رێگه‌یه‌كه بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌منیداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی پزیشكانی ئوردن جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان بایه‌خی زۆری به كه‌رتی ته‌ندروستی داوه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان له خوله‌كه كردبوو و له‌لایه‌ن پزیشكانی ئوردنییه‌وه زانیاری‌یان پێ درابوو، سه‌لماندبوویان كه ئاستیان به پله‌یه‌كی زۆر نایاب پێشكه‌وتووه.
محه‌ممه‌د عه‌بدوللات هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، په‌یوه‌ندییه‌كی جددی و زۆرباشیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له بواری ته‌ندروستی و پزیشكییه‌وه هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌م په‌یوه‌ندییه له‌سه‌ر ئاستی باڵای هه‌ردوولادا پشتیوانی و پشتگیری ده‌كرێت.
ئه‌منیداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی پزیشكانی ئوردن روونیشیكرده‌وه، سه‌باره‌ت به كاری پێكه‌وه‌یی ده‌رفه‌ته‌كان كراوه و فراوانن، ئه‌وان پشتیوانی له كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت فراوانكردنی پسپۆڕییه‌كان. گوتیشی، هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نی پزیشكانی كوردستانی و ئه‌نجوومه‌نی پزیشكانی ئوردنی بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان، هه‌نگاوی به‌یه‌كه‌وه‌یی ده‌نێن.
رۆژی (پێنجشه‌ممه 19ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) ئاهه‌نگی ده‌رچووانی بۆردی كوردستانی به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا محه‌ممه‌د عه‌بدوللات، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پزیشكانی ئوردن گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و جه‌ختی كرده‌وه په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان ئه‌نجوومه‌نی پزیشكانی ئوردن و ئه‌نجوومه‌نی پزیشكانی هه‌رێمی كوردستان له ئاستێكی زۆرباش دایه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پزیشكانی ئوردن خۆشحاڵی خۆی بۆ بانگهێشتكردنی له ئاهه‌نگی ده‌رچووانی بۆردی كوردستانی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، بانگهێشتكردنی په‌یوه‌ندی به گه‌شه‌ی و پته‌وی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئوردن و هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نی پزیشكانی ئوردنی و هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كاندا.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پزیشكانی ئوردن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌زموونێكی باش له‌میانی كاركردنی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا دروست بووه و پێشكه‌وتنی باشی به‌خۆوه بینیوه. باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌نجوومه‌نی پزیشكانی ئوردن له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1982ـوه دروست بووه و یه‌كێك له ئامانجه‌كانی بریتی بووه له گۆڕینه‌ی كار و ئه‌زموونه‌كانیان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌زموونیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه له ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و ئامانجه‌یان و سه‌ركه‌وتنی زۆر باشی به‌ده‌ستهێناوه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پزیشكانی ئوردن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه یاسای پزیشكی ئوردنی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا پێشكه‌وتنی به‌خۆوه بینوه و هه‌ندێك له مادده و بڕگه‌كانی هه‌موار كراونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌ستكراوه‌تر بن و په‌یوه‌ندییه‌كانیان پێشبخه‌ن و ئه‌زموونه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی چالاكانه‌تر ئاڵوگۆڕ بكه‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پزیشكانی ئوردن سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه ده‌رچووانی ئه‌و بۆرده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تی گه‌وره‌تر و ئه‌رێنیتریان له‌به‌رده‌مدایه. جه‌ختیشیكرده‌وه هه‌ماهه‌نگییه‌كی جددی له‌نێوان ئه‌نجوومه‌نی پزیشكانی ئوردن و ئه‌نجوومه‌نی پزیشكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و تادێ ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییانه‌ش فراوانتر ده‌بن.