پێشانگای "ساڵانێک لە ئەزموونی هونەری" دەکرێتەوە
K24 - هەولێر
10مین پێشانگای شێوەکاری، بە هەماهەنگی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری پێشانگای هونەری بۆ سۆران ئیسماعیل دەکەنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 22 تشرینی یەکەمی 2023، سۆران ئیسماعیل شێوەکار، رایگەیاند: "ئەم پێشانگایە لەژێر ناوی "ساڵانێک لە ئەزموونی هونەری"یە، گوزارشت لە بابەتێک ناکات، چونکە ئەزموونی چەندین ساڵەمن و لەگەڵ قۆناغەکانی ژیانم بەردەوامبووم، بەڵام هەموو ئەو شتانەی رۆژانە رووبەڕووی دەبینەوە لەناو تابلۆکانمدا هەن، لە کۆمەڵایەتی، کۆمەڵگا و قەیران و خوێندنەوە سرووشت".
ئەو هونەرمەندە دەڵێ: "تابلۆکانم نزیکەی 100 تابلۆیە و لە هۆڵی میدیا نمایش دەکرێن و لە 23 ئەم مانگە تاکو 26 مانگ بەردەوام دەبێت، لە کاتژمێر 9 بەیانی تاکو 4 ئێوارە کراوەیە، ئەم پێشانگایەش چوار رۆژ بەردەوامی دەبێت".

ئا: لاڤین عومەر