تەندروستی هەولێر: حاڵەتەكانی توندوتیژی و سووتان بەراورد بە ساڵانی رابردوو کەمی کردووە
K24 - هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر، ئاماری 10 مانگی رابردووی سووتان و نەشتەرگەریی جوانكاریی راگەیاند، کە 489 حاڵەتی سووتان تۆماركراوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ـی تشرینی یەکەمی 2023، بەگوێرەی ئەو داتا‌و زانیارییانەی، کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر، بە کوردستان24 دراوە، لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا پێنج هەزار و 594 نەخۆش سەردانی بەشی راوێژكاریی نەخۆشخانەی سووتان و نەشتەرگەریی جوانكارییان كردووە، کە لە 18% یان لە نەتەوەی عەرەب بوونە. لەکۆی ئەو ژمارەیەش 66 کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، 491 کەس خەوێنراون، لەو رێژەیەش کە هاتوون 23% لە نەتەوەی عەرەبن، جگە لە بریندارانی حەمدانییە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، 186 کەس لە نەخۆشەکان ئافرەتن، هەروەها 164 پیاو و 139 کەسی دیکەش منداڵن.
باس لەوەشکراوە، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو، حاڵەتەكانی توندوتیژی و سووتان کەمی کردووە، ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو یاساییەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یاسای باری کەسی پەیرەوی کردووە.
یه‌كه‌م یاسای باری كه‌سی له عێراقدا كه ژماره‌كه‌ی 188ـە، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1959 و تا ئه‌مڕۆ كاری پێ ده‌كرێت. له‌و كاته‌وه تا ئێستا چه‌ندین گۆڕانكاری به‌سه‌ر یاساكه‌دا هاتووه، دیارترینیان له ساڵی 1963 بووه، پاش ئه‌وه‌ش له ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو هه‌موار كرایه‌وه و چه‌ند بنه‌مایه‌كی بۆ زیاد كرا زۆربه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندی ئافرەتانن.
له پاش كه‌وتنی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن، ئه‌نجوومه‌نی حوكم كه به‌شێكی ئیداره‌ی عێراقی به‌ده‌سته‌وه بوو یاسای ژماره 137ی ده‌ركرد، كه له‌و رێیه‌وه یاسایی باری كه‌سێتی هه‌ڵده‌وه‌شایه‌وه و كار به‌دادی مه‌زهەبی ده‌كرا، هه‌ر زوو له‌ژێر فشاری خۆپێشاندانه‌كانی ساڵی 2004 ئه‌ویش هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
به‌بڕیاری بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (56) له یاسای ژماره (1)ـی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان – عیراق، ئه‌نجومه‌نی وەزایرانی كوردستان ـ عێراق له دانیشتنی ئاسایی ژماره (16)ی رۆژی 13/11/2008دا ئه‌م یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2008 یاسای هه‌مواركردنی جێ به‌جێ كردنی یاسای باری كه‌سیه‌تی دەرکرد.
ئا: لاڤین عومەر