قایمقامیەتی سلێمانی هەنگوینی ساختە قەدەغە دەکات
K24 - سلێمانی
قایمقامیه‌تی سلێمانی فرۆشتنی هه‌نگوینه ساخته‌كان قه‌ده‌غه‌ده‌كات و رایدەگەیەنێت: لە هەر شوێنێك هەنگوینی ساختە ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە26 تشرینی یەکەمی 2023، هیوا ساڵح نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند: "پاش به‌دواداچوون و پشكنین، ئه‌و هه‌نگوینه ده‌ستكردانه‌ی له بازاڕدا به نرخی هه‌نگوینی سرووشتی به هاووڵاتییان ده‌فرۆشرێن، ده‌ركه‌وتووه شیاوی خواردن نین".
ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌هۆی زۆربوونی ئه‌و هه‌نگوینه ساختانه‌ی له بازاڕه‌كان به نرخی هه‌نگوینی سرووشتی به هاووڵاتییان ده‌فرۆشرێن، به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی لیژنه‌كان به دواداچوونیان بۆ سه‌رجه‌م هه‌نگوینه ده‌ستكرده‌كانی ناو بازاڕ كردوه و نموونه‌یان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆپاراستنی ته‌ندروستی كردووه بۆ پشكنین و دڵنیابوونه‌وه له جۆری ئه‌و به‌رهه‌مه.
گوتیشی: "یه‌كێك له پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی دروستكردنی هه‌نگوینی ساخته، (شیله‌ی گلوكۆز)ـه، هه‌ر بۆیه به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی له‌گه‌ڵ پشكنینی نموونه‌ی هه‌نگوینه ساخته‌كان، به نووسراو قایمقامیه‌تی سلێمانی له ئه‌نجامی پشكنیینه‌كان ئاگاداركردووەته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ تایبه‌تمه‌ندی ژماره 1061ـی ساڵی 1984ـی عێراقی كردووه كه "بۆ دروستكردنی هه‌نگوین هیچ مادده‌یه‌كی زیادكراو رێگا پێدراو نییه، به‌ڵام ئه‌و جۆره شیله بۆ دروستكردنی جۆره‌كانی شیرینی دیكه ئاساییه، هه‌ربۆیه به‌شی زۆری ئه‌و هه‌نگوینه‌ی له دووكان و ماركێته‌كان كه شیله‌ی كلوكۆزی تێكه‌ڵ كراوه بۆ خواردن شیاو نییه و رێگه نادرێت بفرۆشرێت".
نوێنه‌ره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی راشیگەیاند: "له‌سه‌ر بنه‌مای پشكنینیه‌كان و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی و رێنماییانه، لیژنه هاوبه‌شه‌كان، به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی فرۆشتنی هه‌نگوینی ساخته قه‌ده‌غه ده‌كات، له هه‌رشوێنێكیش ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت، شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه، بۆیه داوا له خاونی ماركێت و هه‌موو ئه‌و شوێنانه ده‌كەين له‌وجۆره هه‌نگوینه ده‌فرۆشن، له ئه‌مڕۆوه ئه‌و هه‌نگوینه ده‌ستكردانه به هاووڵاتییان مه‌فرۆشن و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ بازرگانه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بۆئه‌وه‌ی لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ناچار به‌سزادانتان نه‌بێت".
