چی بەسەر مێشکدا دێت کاتێک بە Zoom پەیوەندیی دەکەیت؟

K24 - هەولێر

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات، کە مێشک بە هەمان شێوە، پرۆسێسی زووم و گفتوگۆی رووبەڕوو ناکات.

ئەنجامی توێژینەوەکە کە لە زانکۆی یەڵ ئەنجامدراوە، تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە پەیوەندی نێوان کەسەکان چەندە گرنگە بۆ ئەوەی چۆن بە شێوەیەکی سرووشتی کارلێک لەگەڵ کەسانی دیکەدا بکەین.

جۆی هێرش، پسپۆڕی بواری دەمار، نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە بڵاوی کردەوە: "سیستەمە کۆمەڵایەتییەکانی مێشکی مرۆڤ لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی راستەقینەی راستەوخۆی کەسیدا، چالاکترن وەک لە کاتی گفتوگۆکانی زوومدا، کە نوێنەرایەتی رووخسارەکان دەکات بە شێوەی ئۆنلاین".

توێژەران روونیان کردەوە زۆربەی توێژینەوەکانی پێشوو، کە وێنەی دەماریان گرتووە، بۆ تۆمارکردنی چالاکییەکانی مێشک لە کاتی کارلێکە کۆمەڵایەتییەکاندا، تاکەکانیان وەرگرتووە نەک هاوسەرەکان.

لە توێژینەوەیەکی ئەم دواییەدا، توێژەران بەراوردیان کردووە، کە چۆن دوو کەس لە کاتی راستەقینەدا لەگەڵ یەکتردا کارلێک دەکەن. ئەویش بە بەشداربوونی 28 کەس چێژیان لە تەندروستییەکی باش وەرگرتووە، تەمەن و رەگەز و نەتەوە جیاوازەکانیان لەخۆگرتبوو.

هێرش و تیمەکەی ئامێری تیشکی (fNIRS)، لەگەڵ ئامێری(EEG) تیشکی چاویان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی بە وردی چالاکییەکانی مێشک و چاو تۆمار بکەن، کاتێک خەڵک قسە لەگەڵ یەکتر دەکەن.

ئا: لاڤین عومەر

ئەو هاوسەرانەی بەشدارییان لە گفتوگۆی راستەوخۆ و رووبەڕوودا کردووە، لەگەڵ بەکارهێنەرانی پلاتفۆڕمی زووم، کە چاتی ڤیدیۆیی لەسەر ئەنجام دەدەن، گفتوگۆی رووبەڕوو، لەگەڵ زیادبوونی زیاتری سیگناڵەکانی مێشک لە ناوچەیەکی گرنگدا کە پێی دەوترێت ناوچەی دیواری پشتەوە، بە تایبەت کاتێک مرۆڤەکان رووبەڕوو، لەگەڵ یەکتر قسەیان دەکرد، چالاکیی شەپۆلی مێشکیان لەرە لەری سێتای نیشان دەدا، کە پەیوەندییان بە باشترکردنی پرۆسێسی دەموچاوەوە هەیە.

سکانی مێشکی ئەو کەسانەی کە گفتوگۆی رووبەڕوویان کردووە، ئاستی بەرزی چالاکیی دەماری دەرکەوتووە، کە توێژەران وەک نیشانەی زیادبوونی ئاڵوگۆڕی سیگناڵی کۆمەڵایەتی لێکدەدەنەوە، تیمەکە دەڵێن کارلێکی کۆمەڵایەتی گرنگە و ئێمەی مرۆڤ لە دڵدا بوونەوەری کۆمەڵایەتین، مێشکمان گونجاوە بۆ پرۆسێسکردنی ئەو ئاماژە دینامیکییە دەموچاوانەی کە لە کارلێکەکانی رۆژانە لەگەڵ کەسانی دیکەدا رووبەڕوومان دەبێتەوە.