سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی.
پێنجشەممە 9ـی تشرینی یەکەمی 2025، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایدەگەیەنێت: سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى سه‌رۆكى توركيا ده‌كات و دەڵێت: سوپاس و پێزانينمان بۆ ڕەجەب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى كۆمارى توركيا دووپات ده‌كه‌ينه‌وه كه ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى دا گه‌شته ئاسمانييه‌كانى هێڵى فڕۆكه‌وانيى توركيا بۆ سلێمانى ده‌ست پێبكه‌نه‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەکەدا دەڵێت: ئه‌م بڕياره له چوارچێوه‌ى په‌يوه‌ندييه پته‌وه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى توركيادا دێت كه دڵنياين يارمه‌تيده‌ر و هاوكار ده‌بێت بۆ بره‌ودانى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌ش و له به‌رژە‌وه‌نديى هه‌ردوولا و به‌تايبه‌تى له به‌رژە‌وه‌نديى هاووڵاتيانماندا له سنوورى سلێمانى ده‌بێت.