دوای 265 ساڵ ناوه‌ڕۆكی نامه‌ی ده‌ریاوانانی فه‌ره‌نسی و خێزانه‌كانیان ئاشكرا ده‌كرێت
K24 - هەولێر:
ئەو نامانەی کە لە ماوه‌ی جه‌نگی نێوان بەریتانیا و فەرەنسا لە سەدەی هەژدەدا له‌لایه‌ن ئازیزانه‌وه بۆ دەریاوانە فەرەنسییەکان نووسراون، له كۆتاییدا به هه‌وڵی پرۆفیسۆرێكی مێژوویی به‌ریتانی له‌ناو زه‌رفه‌كانیان ده‌رهێنران و تۆزیان له‌سه‌ر لابرا و دوای 265 ساڵ كرانه‌وه و ناوەڕۆکەکانیان ئاشكرا بوو.
ئەم نامانە زانیاری دەگمەنیان سەبارەت بە ژیانی دەریاوانان و ئەندامانی خێزانەکانیان لە سەدەی هەژدەدا تێدایه، بۆ نموونە هاوسەری ئەفسەرێکی باڵای هێزی دەریایی و دایکێکی بەساڵاچوو کە کوڕەکەی بە تاوانبار دەزانێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نامه‌ی بۆ نه‌نووسیوه و بۆی نه‌ناردووه.
هێزی دەریایی شانشینی به‌ریتانیا لە کاتی جەنگی حەوت ساڵەدا دەستی بەسەر ئەو نامانەدا گرتووه، کە دیاره ئه‌و جه‌نگه ململانێیەکی جیهانی بوو کە لە ساڵی 1763 لە نێوان بەریتانیا و فەرەنسا کۆتایی هات.
ماری دوبۆسک لە ساڵی 1758ـدا نامه‌یه‌كی بۆ لویس چەمبەرلین-ـی هاوسه‌ری نووسیوه، کە کاپتنی کەشتییەکی جەنگی فەرەنسی بوو و تێیدا هاتبوو: "بەسە بۆ ئەوەی هەموو شەوێک بەسەر بەرم و بۆت بنووسم... من بۆ ئه‌به‌د هاوسەری دڵسۆزتم."، "هیوای شه‌وێكی خۆشت بۆ ده‌خوازم ئه‌ی هاوڕێ ئازیزه‌كه‌م، ئێستا نیوه‌شه‌وه، پێم وایه كاتی ئه‌وه هاتووه پشوو بده‌م."
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی توێژه‌رانی زانكۆی كامبریج، ماری دۆبۆسك ئه‌وه‌ی نه‌زانیوه به‌ریتانییه‌كان له‌و جه‌نگه‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتی "گالاتیێ"ـی فه‌ره‌نسیدا گرتووه، كه هاوسه‌ره‌كه‌ی كاپتنی بووه. هه‌روه‌ها چه‌مبه‌رلین ئه‌و نامه‌یه‌ی به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، كه ماری هاوسه‌ری بۆی ناردبوو، ته‌نانه‌ت ماری دوای ساڵێك له نووسینی ئه‌و نامه‌یه كۆچی دوایی كردووه، له‌و كاته‌ی چه‌مبه‌رلینی هاوسه‌ری له زیندانه‌كانی به‌ریتانیادا بووه.
لە نامەیەکی دیکەدا کە لە رێككه‌وتی 27ـی كانوونی دووه‌می 1758ـدا نووسراوه، مارگرێت ئافره‌تێكی فه‌ره‌نسی ته‌مه‌ن 61 ساڵه نامه‌یه‌كی بۆ نیکۆلاس کوێسنێل-ـی كوڕی نووسیوه كه یه‌كێكی دیكه‌یه له ده‌ریاوانه فه‌ره‌نسییه‌كان و ره‌خنه‌ی لێ گرتووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی پێوه نه‌كردووه و نامه‌ی بۆ نه‌ناردووه.
مارگرێت له نامه‌كه‌یدا بۆ کوێسنێلی كوڕی نووسیویه‌تی: "من زیاتر بیرت لێ دەکەمەوە لەوەی تۆ بیرم لێ دەکەیتەوە، به هه‌ر حاڵ، هیوای ساڵێکی نوێتان بۆ دەخوازم کە پڕ بێت لە به‌ره‌كه‌تی خودا."
مارگرێت له‌و نامه‌یه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه نه‌خۆشه و ئازارێكی كوشنده‌ی هه‌یه، ته‌نانه‌ت مه‌رگ لێی نزیك بووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "پێم وایە لە لێواری گۆڕدام، ماوه‌ی سێ هەفتەیە نەخۆشم، سڵاوی خۆم ئاراستەی ڤارین (هاوڕێی کەشتییەکەتان) دەکەم، چونکە تەنها هاوسەرەکەی ئه‌و لە هەواڵەكانت ئاگادارم دەکاتەوە و به‌سه‌رم ده‌كاته‌وه."
ئاشكرایه به‌ریتانییه‌كان له ساڵی 1758ـدا له رێگه‌ی بۆردۆوه بۆ كیوبیك ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتی (گالاتێ)ـدا گرت.
بەرپرسانی هێزی دەریایی بەریتانیا لەو سەردەمەدا پێیان وابوو کە ئەو نامانە هیچ بەهایەکی سەربازییان نییە، بۆیە زۆربەیان لە ئەرشیفەکاندا هەڵگیراون، بەبێ کردنەوەی، به‌ڵام دوای ئه‌و هه‌موو ساڵانه، رینۆ مۆریۆ، مامۆستا به پله‌ی پرۆفیسۆر له بواری مێژوو له زانكۆی كامبریج هه‌وڵه‌كانی بۆ گرنگیدان به‌و نامانه ده‌ستپێكرد و سه‌رنجی زیاتری خسته سه‌ریان.
مۆریۆ جه‌ختی کردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و یەکەم کەسە ئەم نامە زۆر کەسییانەی خوێندبێتەوە لەوەتەی نووسراون.
به‌ریتانیا ته‌نیا له ساڵی 1758ـدا یەک لەسەر سێی دەریاوانە فەرەنسییەکانیان به دیل گرت. کۆی ژمارەی ئەو فەرەنسیانەی کە لە جه‌نگی حەوت ساڵەدا لەلایەن ئینگلیزەکانەوە به دیل گیراون، نزیکەی 65 هەزار کەس بووە، كه هەندێکیان بەهۆی نەخۆشی و بەدخۆراکی گیانیان لەدەستدا و هەندێکی دیکەیان ئازاد کراون.