بازگەی باوە مەحمود بەڕووی شۆفێرانی بارهەڵگردا دەکرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان رایگەیاند، دوای ماوەیەک لە داخرانی، بازگەی باوە مەحمود جارێکی دیکە بەڕووی شۆفێرانی بارهەڵگردا دەکرێتەوە، ئەمەش بە ئامانجی ئاسانکاری بۆ جموجۆڵە بازرگانییەکان.

یەکشەممە 5ـی نیسانی 2026، لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا، بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی پەروێزخان ئاماژەی بەوە کردووە، داخرانی ئەم بازگەیە لە ماوەی رابردوودا ببووە هۆی دروستبوونی ئاستەنگ لەبەردەم هاتوچۆی بازرگانی و کاروباری شۆفێران، بەڵام دوای زنجیرەیەک هەوڵ و هەماهەنگی و لێکتێگەیشتن، بڕیاری کردنەوەی درا.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، بڕیاری کردنەوەی بازگەکە لە سبەینێ یەکشەممە، رێکەوتی (5 / 4 / 2026) دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لەو بەروارە بەدواوە شۆفێرانی بارهەڵگر دەتوانن بە شێوەیەکی ئاسایی بە بازگەی باوە مەحموددا تێپەڕن.