وه‌زیری نه‌وتی عێراق: ئامادەکارییەکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی جەیهانەوە دەستیپێکردووە
"له پێنج ساڵی داهاتوو كۆتایی به سووتانی غاز ده‌هێنن"

K24 - هەولێر
وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له سێ بۆ پێنج ساڵی داهاتوو كۆتایی به سووتانی غاز ده‌هێنن و ئاماده‌كاریان بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه ده‌ستپێكردووه.
حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكردووه، پڕۆژەیان هەیە بۆ وەبەرهێنانی غازی دەرهێنراو لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە پارێزگاکانی باکووریشەوە، لەگەڵ تەواوبوونی ئەو پڕۆژانە سووتانی غاز دەوەستێت. وەکخۆی دەڵێت: حكومه‌ت پابه‌نده به رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌باره‌ی راگرتنی سووتانی غاز تاكو پێش ساڵی 2030 كراون.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق، ئاماژەی بەوەشکرد: "ئێستا نزیکەی یەک ملیۆن پێ سێجا غاز هاوردە دەکەین بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا، لەگەڵ تەواوبوونی پڕۆژەکانمان، خۆبژێوی ده‌ستپێده‌كات و هاوردەکردن رادەگرن".
له‌باره‌ی راوه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ی جه‌یهانی توركیاوە، وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، پرسەکە تەکنیکییە، ئێمەش ئامادەین و هەندێک ئامادەکاریش كراوه بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لەڕێگەی بەندەری جەدیهانەوە.