قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ به‌سه‌ر چوارده ناوچه‌ى ئامه‌ددا سه‌پێنرا
قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له چوارده ناوچه‌ی سه‌ر به شاری ئامه‌دی باكووری كوردستان راگه‌یه‌ندرا.
K24 – هه‌ولێر:
قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له چوارده ناوچه‌ی سه‌ر به شاری ئامه‌دی باكووری كوردستان راگه‌یه‌ندرا.
ده‌سه‌ڵاتدارى پارێزگای ئامه‌دى باكووری كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له چوارده گوندی سه‌ر به ناوچه‌كانی هازرۆ، فارقین و لجێ له‌و پارێزگایه راگه‌یه‌ندرا.
هۆكاره‌كه‌شی بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوان له دژی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه گه‌ڕانده‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى توركيا له ئامه‌د ئاشكراشیكرد، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له 2ى ئاب ده‌ستپێده‌كات و تا فه‌رمانێكی نوێ له‌و باره‌یه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت.