زانایه‌كی میسری براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ كۆچی دوایی كرد
راوێژكاری ئۆباما بووه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د زوه‌یل، زانای میسری و براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ له بواری كیمیا، كۆچی دوایی كرد.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌و زانا میسرییه، ماوه‌ی سێ ساڵه تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه و كه‌مێك به‌ر له ئێستا، له ئه‌مه‌ریكا كۆچی دوایی كرد، بڕیاره ته‌رمه‌كه‌شی بگه‌ڕێندرێته‌وه میسر.
ئه‌حمه‌د زوه‌یل له‌دایكبووی ساڵی 1946 و براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ساڵی 1999یه له بواری كیمیا و داهێنانه‌كه‌شی دروستكردنی ئامێرێكی میرۆسكۆبه، كه توانای بینینی ڤیمتۆچركه‌ی هه‌یه، ئه‌وه‌ش بۆ بینینی بچووكترین به‌شه‌كانی كارلێكی كیمیایی ماده‌كان.
زوه‌یل مامۆستای كیمیا و فیزیا بووه له زانكۆی كالیفۆرنیا ئه‌مه‌ریكا و له ساڵی 2009، له‌لایه‌ن باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه، وه‌ك ئه‌ندامێك له ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری زانست و ته‌كنه‌لۆژیا، دیاریكراوه.
