له‌م شارانه بژی و پاره‌شی وه‌ربگره
پیویستیت به خه‌رجكردنی پاره نییه بۆ كۆچكردن
K24 - هه‌ولێر
خه‌ونی كۆچكردن بۆ ده‌ره‌وه به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی ره‌وشی ژیان و به‌ده‌ستهێنانی پاره‌یه‌كی زیاتر، له وانه‌یه كۆچیكی سه‌خت بێت و پێویستی به تێچوونێكی زۆری هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه بۆ ته‌واوی شاره‌كانی جیهانی وا نییه.
حه‌وت شار له جیهان ده‌رفه‌تی ژیانت بۆ ده‌رخسێنن، ئه‌ویش له رێگه‌ی پێدانی پاره و پێشكه‌شكردنی چه‌ندین ئیمتیازی دیكه، بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌م شارانه بژی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه دانیشتوانی ئه‌م شارانه ته‌مه‌نیان به‌رزه.

دیترۆت، میشیگن ـ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
شاری دیترۆت به پاریسی رۆژئاوا ناسراوه، به‌ڵام شاره‌كه له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م، ئه‌م نازناوه له‌ده‌ستداوه، ئێستا هه‌وڵی راكێشانی خه‌ڵك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كه بێن و له‌م شاره بژین، ئه‌ویش به‌هۆی پێشكه‌شكردنی 2.5 هه‌زار دۆلار بۆ ئه‌وانه‌ی كه له پیشه‌سازییه‌كانی جۆراوجۆر كار ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت بۆ ئه‌م شاره كۆچ بكه‌ن

ئالاسكا ـ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
ئه‌گه‌ر حه‌زت له وه‌رزی زستان و دیمه‌نی جوانی به‌فر و سه‌رمایه، ئه‌وكات ژیان له ولایه‌تی ئالاسكا باشترین بژارده‌یه. به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌م ویلایه‌ته، حكومه‌ت پاره‌یه‌كی زۆر ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌م ویلایه‌ته پیشه‌سازن یان كار ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك هان بدرێت بچن له‌م ویلایه‌ته بژین. مه‌رجه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه كه لانیكه‌م ساڵێك به‌سه‌ر ژیانی له‌م ویلایه‌ته‌دا تێپه‌ڕ بووبێت.

هه‌رێمی ساسكاچێوان ـ كه‌نه‌دا
هه‌رێمی سكاچیوان له كه‌نه‌دا، 20 هه‌زار دۆلاری كه‌نه‌دی ده‌به‌خشێته ئه‌وانه‌ی كه تازه خوێندیان ته‌واوكردووه و نه‌یانتوانیوه ده‌رفه‌تێكی باش له ژیانی پیشه‌ییان به‌ده‌ست بێنن، به مه‌رجێكی بڕیار بده‌ن بۆ ئه‌م هه‌رێمه كوچ بكه‌ن و بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵی تێیدا بژین.

تاڤگه‌كانی نیاگارا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
ئه‌وه باشترین ئۆفه‌ره، كه ژیانت له یه‌كێ له جوانترین شوێنه‌كانی جیهان گره‌نتی ده‌كات. تاڤگه‌كانی نیاگارا گرنگترین شوێنی راكێشانی گه‌شتیارانه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ت به پێدانی پاره خه‌ڵك بۆ ژیان له‌م شوێنه هان ده‌دات، به‌ڵام نه‌یتوانیوه خه‌ڵك بۆ ئه‌م شوێنه رابكێشێت. حكومه‌ت حه‌وت هه‌زار دۆلار ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له نزیك تاڤگه‌كانی نیاگارا بژین.

پۆنگا، ئاستوریاس ـ ئیسپانیا
گوندێكی بچوووكه كه ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئیسپانیا و كۆنترین شوێنی ئه‌و وڵاته‌یه، بۆ راكێشانی دانیشتوانی گه‌نج و باشتركردنی ره‌وشی ئابووری، بڕی سێ هه‌زار یۆرۆ بۆ پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌رگیری ده‌داته ئه‌و كه‌سانه كه بێنن له‌م گونده‌دا بژین، هه‌روه‌ها سێ هه‌زار یۆرۆی دیكه‌شی بۆ هه‌ر منداڵێكیان ده‌دات، كه له‌ماوه‌ی ژیانیان له‌م گونده‌دا له دایك بووبن.

ئوتریشت، هۆله‌ندا
هۆله‌ندا به یه‌كێ له به‌ناوبانگترین وڵات له بواری زانستی مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ناسرێت، له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، بۆ زانینی ئه‌وه‌ی كه ته‌واوی دانیشتوانی چی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له شارێكدا بژین و ئه‌گه‌ر هه‌زار دۆلاریش به‌ده‌ست بینن؟ ئه‌م تاقیگه‌یه شاری ئوتریشته.

كورتیس، نێبراسكا ـ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا
له‌م شاره بچووكه‌ی ئه‌مریكا، دانیشتوانی سكاڵا ده‌كه‌ن كه به‌رپرسانی لۆكالی نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه، حكومه‌ت پارچه زه‌وییه‌كی بێ به‌رامبه‌ر ده‌داته ئه‌و كه‌سانه كه بیرۆكه‌یه‌كی باشیان هه‌بێت بۆ به‌هێزكردنی ژێرخانی شاره‌كه.