عێراق.. داهاتی فرۆشی نه‌وتی مانگی رابردوو نۆ ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاند

K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، داهاتی فرۆشی نه‌وتی مانگی رابردوو (نۆڤێمبه‌ر – تشرینی دووه‌م) زیاتر له نۆ ملیار دۆلار بوو.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 27ـی تشرینی دووه‌می 2023)، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا ئاماژ‌ه به داهاتی مانگی رابردووی نه‌وت ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، بەپێی داتاکانی کۆمپانیای سۆمۆ، داهاتی مانگی رابردووی نه‌وت نۆ ملیار و 593 ملیۆن دۆلار بوو‌ه، كه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت بڕی 87.577 دۆلار وه‌رگیراوه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق راشیگه‌یاند، بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له مانگی رابردوودا 109 ملیۆن و 545 هه‌زار و 589 به‌رمیل بوو‌ه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقدا هاتووه: بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق گه‌یشتووه‌ته (108 ملیۆن و 50 هه‌زار و 360) به‌رمیل نه‌وت، جیا له‌هه‌نارده‌كردنی (یه‌ك ملیۆن و 30 هه‌زار و 501) به‌رمیل نه‌وت له كێڵگه‌ی نه‌وتی گه‌یاره و بڕی (464 هه‌زار و 728) به‌رمیل نه‌وتیش هه‌نارده‌ی ئوردن كراوه.
شارەزایانی دارایی هۆشداری دەدەن بەوەی پشت بەستن بە تەنیا یەک داهات له عێراق مەترسیدارە و لەگەڵ هەر جووڵەیەکی بازاڕ ره‌نگدانه‌وه‌ی لەسەر داهاتی عێراق ده‌بێت، هەروەک لەسەردەمی کۆرۆنا روویدا و نرخی بەرمیلێک نەوتی بۆ 20 دۆلار دابەزی.