ناتانیاهۆ: به مسۆگه‌ری جه‌نگ له غه‌ززه ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوی بارمته‌كان، جه‌نگ له غه‌ززه ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه.
بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ـی تشرینی دووه‌می 2023 رایگه‌یاند، به مسۆگه‌ری جه‌نگ له غه‌ززه ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوی بارمته‌كان ئازادده‌كرێن.
ناتانیاهۆ هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "ناكرێت تاكو كۆتایی به‌شداری جه‌نگه‌كه نه‌كه‌ین، كه حكومه‌تی ئیسرائیل و خه‌ڵك و سه‌ربازانی پشتگیری لێ ده‌كه‌ن".
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل روونیشیكرده‌وه، له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه سێ ئامانج دیاریكرا، ئه‌وانیش له‌ناوبردنی حه‌ماس، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌واوی بارمته‌كان و زامنكردنی غه‌ززه، به‌وه‌ی له داهاتوودا نه‌بێته سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه. جه‌ختی كرده‌وه، له جێبه‌جێكردنی ئه‌و سێ ئامانجه به‌رده‌وام ده‌بین.
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌فته‌ی رابردوو كارێكی زۆر گه‌وره‌مان ئه‌نجامدا، ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌یان بارمته بوو كه له 7ـی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه لای حه‌ماس ده‌ستبه‌سه‌ربوون".
لێدوانه‌كه‌ی ناتانیاهۆ دوای ئه‌وه دێت، كه قۆناغی حه‌وته‌می بارمته‌كان ئه‌مڕۆ گه‌ڕانه‌وه ئیسرائیل، كه پێكهاتبوون له 10 ئیسرائیلی و دوو هاووڵاتی رووسی.
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و گرووپه‌كانی دیكه‌ی چه‌كداری فه‌ڵه‌ستینی 240 ئیسرائیلیان وه‌ك بارمته له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه ده‌ستگیركردبوو، به گوێره‌ی رێككه‌وتنێك تاكو ئێستا 180 فه‌ڵه‌ستینی له به‌رامبه‌ر 66 ئیسرائیلی ئازادكراون.
لە 7ـی ئۆکتۆبەر بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردەسەر ئیسرائیل، زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژراون و زیاتر له هه‌زاریشیان بریندار بوون.
هەروەها تاكو ئێستا بەهۆی هێرشە چڕەکانی ئیسرائیلیش 14 هەزار و 854 کەس لە کەرتی غەززە کوژراون، کە لە نێو کوژراوەکاندا شەش هەزار و 150 منداڵ و چوار هەزاریش ئافرەتن.