ئه‌سعه‌د عه‌لی: هه‌نگوینی كوردستان جگه له قه‌ته‌ر بۆ ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌ش هه‌نارده‌ده‌كرێت
K24 - هەولێر:
راهێنه‌ری پڕۆژه‌ی نیشتمانی بۆ هه‌نارده‌كردنی به‌روبومی جووتیاران له نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی خۆی پێشه‌نگایه‌تی هه‌نارده‌كردن و بهبڕاندكردنی به‌رهه‌می جووتیاران و هه‌نگوینی هه‌نگه‌وانانی كوردستان ده‌كات، ده‌شڵێت جگه له قه‌ته‌ر ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌ش له‌سه‌ر هێڵن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می هه‌نگوینی كوردستانیان پێ بگات.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 29ـی تشرینی دووه‌می 2023) ئه‌سعه‌د عه‌لی، راهێنه‌ری پڕۆژه‌ی نیشتمانی بۆ هه‌نارده‌كردنی به‌روبومی جووتیاران له نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كابینه‌یه‌كی پشتیوان و پێشكه‌وتووه بۆ پێشخستنی بواری كشتوكاڵی له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و ئهنجامانهیشی به‌ده‌ستهاتوون له‌و ماوه‌یه‌دا، جێگه‌ی دڵخۆشین و به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی ئه‌و بواره و هه‌نارده‌كردنی به‌روبومی جووتیارانی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه.
ئه‌سعه‌د عه‌لی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له ماوه‌كانی رابردوودا جووتیاران و هه‌نگه‌وانانی كوردستان بۆ چه‌ندین جار له پڕۆژه‌كانیاندا وه‌ك پێویست ئه‌نجامیان نه‌بووه، به‌ڵام له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌م و به هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاستی كار و به‌رهه‌مه‌كانیان پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه و ئه‌نجامی ئه‌رێنی و دڵخۆشكه‌ری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
راهێنه‌ری پڕۆژه‌ی نیشتمانی بۆ هه‌نارده‌كردنی به‌روبومی جووتیاران له نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پێشه‌نگایه‌تی جووتیاران و هه‌نگه‌وانانی كوردستان ده‌كات بۆ هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ ده‌ره‌وه و ساغكردنه‌وه‌یان به نرخێكی باش و ناساندنی به‌رهه‌مه‌كانیان وه‌ك بڕاندی كوردستان و ناوچه جیاجیاكانی كوردستان.
ئه‌سعه‌د عه‌لی هاوكات تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه جگه له قه‌ته‌ر، هه‌روه‌ها بڕیار وایه هه‌نگوینی كوردستان بۆ هه‌ر یه‌ك له ئیمارات، فه‌ره‌نسا، سوید و سعوودیه‌ش هه‌نارده بكرێت، جگه له‌و وڵاتانه‌ش به‌رنامه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئاست و پانتایی هه‌نارده‌كردنه‌كه وڵاتانی دیكه‌ش بگرێته‌وه.
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، جووتیاران و هه‌نگه‌وانانی كوردستان له ماوه‌ی ساڵانی رابردووا به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاورده‌ی به‌رهه‌می بیانی به‌تایبه‌تی توركی و ئێرانی بۆ كوردستان زۆر بوو، بۆیه نه‌یانده‌توانی وه‌ك پێویست به‌رهه‌م بهێنن و دواتریش سوود له ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان ببینن، به‌ڵام له كابینه‌ی نۆیه‌مدا به‌تایبه‌تی توانراوه ئه‌و زه‌مینه‌یه‌یان بۆ بڕه‌خسێت و بتوانن به په‌رۆشه‌وه كاری خۆیان بكه‌ن و دڵنیا ببنه‌وه له ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان و سوودوه‌رگرتن له قازانجه‌كه‌ی.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 29ـی تشرینی دووه‌می 2023) بڵاویكرده‌وه، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەمەچەشنکردنی ئابووری و پاڵپشتیکردنی جووتیاران و بەهێزکردنی کەرتی تایبەت، ئەمڕۆ چوارشەممە 11/29، دوو تەن هەنگوینی کوالیتی بەرزی کوردستان لە ڕێگەی ئاسمانییەوە گەیشتە دەوڵەتی قەتهر.
تا ئێستا تەنێک هەنگوین بە بازاڕە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق فرۆشراوە کە مانگی داهاتوو لە بازاڕەکان بەردەست دەبێت و ئەمەش دەبێتە یارمەتیدەرێکی باشی هەنگەوانانی کوردستان.
ئەم هەوڵە بە سەرپەرشتیى راستەوخۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پاڵپشتی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و نووسینگەی سەرۆکوەزیران و کەرتی تایبەت ئەنجامدرا، کە زیاتر لە 200 هەنگەوان تێیدا بەشدارن و نزیکەی 100 هەلی کار دەرەخسێنێت. هەروەها پەیوەندیی نوێ لەگەڵ فرۆشیار و بازاڕەکانی قەتەڕ و وڵاتانی دیکەی کەنداو بە گشتی دروست دەکات. هەنگوینەکەش هی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانە.
ئەم دەستپێشخەرییەی کەرتی تایبەت بە هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەبێتە بنەمایەک بۆ هەناردەکردنی زیاتر و ڕەخساندنی دەرفەتی نوێی بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی کەنداودا.