نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان دیاری‌کرا

K24 - هەولێر
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له هه‌ولێر راگەیاند، بۆ ئه‌و مانگه دوو نرخ دیاری‌كراوه به‌گوێره‌ی خشته‌ی موەلیدە بووە.
قاره‌مان مه‌ولوود سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له هه‌ولێر، به کوردستان24ـی راگەیاند، "بۆ ئه‌و مانگه دوو نرخ دیاری‌كراوه و به‌گوێره‌ی خشته بووه، بۆ هەر ئەمپێرێک 13 هه‌زار 500 بۆ 16 هه‌زار دیاری‌كراوه، 330 بۆ 385 کاتژمێر کارەبای موەلیدە بە هاووڵاتی دراوە، به‌ڵام له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه كاره‌با موه‌لیده 24 کاتژمێری بووه 19 هه‌زار دینار دیاری‌كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی له هه‌ولێر كه‌متر بووە، پارەی موەلیدەش زیاترە".
ئەوەشی خستەڕوو: "له هه‌ولێر زۆرترین گه‌ڕه‌ك به گوێره‌ی خشته موه‌لیده‌ی ئه‌هلیی كاری پێده‌كرێت، له هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك نه‌بێت له‌سه‌ر خواستی خه‌ڵكه‌كه موه‌لیده له‌وكاتانه هه‌ڵده‌كرێن كه كاره‌بای نیشتمانی نابێت".
به گوێره‌ی ئه‌و نرخه‌یشی كه بۆ موه‌لیده‌ی ئه‌هلیی له سلێمانی دیاری‌كراوه نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێك له‌نێوان 12 بۆ 13 هه‌زار دیناره بووە.
سەبارەت بە پارێزگای دهۆک، هەکار هروری ئەندامی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکان لە پارێزگای دهۆک، بە کوردستان24ـی راگەیاند، "له دهۆك نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدە 15.500 هه‌زار دینار دیاری‌كراوه، 360 کاتژمێر کارەبای موەلیدە دراوە بە هاووڵاتییان".
ئا: لاڤین عومەر